له‌سه‌رهێل 203
شه‌ممه‌ 9 ره‌زبه‌ر 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ لای سازمانی خەباتی کوردستان


خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 13/6/2022، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی کاک ئامانج زیبایی بەرپرسی پێوەندی هەولێر و بەرێز کاک حەسەن کاکلی کادری پێوەندی هەولێری حدک، سەردانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانـیان کرد و لەلایەن کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و کاک ئاکۆ زاڵیە کادری سازمانی خەباتی کوردستان پێشوازییان لێ کرا.
لەودیدارە دۆستانەیە دا چەند تەوەری جێی بایەخی دوو لایەن قسە و ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەسەر کرا و هەروەها دوایین کردەوەی تروریستی ڕژیمی ئاخوندی کە لەدژی سازمانی خەبات بەرێوەچوو قسەی لەسەر کرا و وێرای پشتیوانی حدک لە سازمانی خەبات، دوو لایەن لەسەر هاوکاریی و هاوئاهەنگی زیاتر لەئاستی گشتی و لەئاستی دوولایەنە پێداگرییان کردەوە.

ڕێکه‌وت: 2022-06-14 13:15:56
به‌شی ( چالاکیه‌کان )