
فسانە رەحیمی
لە دوای دەست پێكردنی جەنگی ئۆکراین خامنەیی چەندین جار ئاماژەی بەوە کرد کە نیزامێکی جیهانی نوێ دروست دەبێت. ئەو قسەی خامنەیی بە واتای ئەوە دێ كە پشتی بە شەڕی ڕووسیە لە بەرانبەر ئوكراین بەستوەو ئومێدوارە لە ژێر ئاسەورای وێرانی لە ئۆكراین و كوژرانی هەزاران هاووڵاتی ئەو وڵاتە، خەونەكانی بێتە دی. دیارە خەونەكانی خامنەیی بەردەوام بوون لە دەسەڵات و دروست كردنی بۆمبی ئەتۆم و موشەكی دورهاوێژو دەست ئاوەڵە بوون لە دەستێوەردان لە كار و باری وڵاتان و درێژەدان بە ترۆریزمی نێودەوڵەتییە.
ڕوونە خامنەیی بۆ هاتنە دی خەونەكانی بیر لە چارەنووسی خەڵكی ئیران ناكاتەوەو بۆی گرنگ نییە كە خەڵکی ئیران بەگشتی تووشی چ كارەسات و دەردو ئازارێك بوون، بۆی گرنگ نییە خەڵك برسی و هەژارن، بۆی گرینگ نییە گەندەڵی مەترسیدار كۆمەڵگەی ئێرانی گرتۆتەوە. ئەوەی خامنەیی و ڕژیم گرینگی پێدەدەن مانەوە لە دەسەڵاتی دیكتاتوریانەو هیچی دیكە. لە لاێكی دیكەوە دەسەڵاتدارانی ڕژیم و ڕاوێژکارەکانی خامنەیی وابیر دەکەنەوە کە ئەو گۆڕانەو شەڕی ئۆكراین و ناردنی پاسدارەكان بۆ سوریە و هاوپەیمانی لە گەل ڕووسیە و چین لە زەلكاو ڕزگاریان دەكاو خەونەكانیان دێتە دی.
بەڵام ئەوەێ جێگەی سەرنجە لە ماوەی پێشوو تاجیران و بازەرگانانی ڕووسیە بۆ تیجارەت بەرەو ئوروپا دەچن نەک ئێران.
چین لەتیجارەت و بازەرگانی خۆیدا ئێرانی رەش کردۆتەوە و ڕێگاکەی بەرەو تورکیە و قەزاقستان کردۆتەوە.
ئەوەی سەرنج ڕاکێشە, روسیە بەهیزترین وڵاتە بۆ تیجارەت و هەناردە کردنی گەنم، بەلام یارمەتی ڕژیم نادات تا لە گێژاوی کەمی گەنم و بێ نانی گەلانی ئێران نەجاتیان بێت.
وڵامی تەواوی ئەو پرسیارانە ڕوون و ئاشکرایە کە ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی بۆتە جێگەی گاڵتەجاڕی وڵاتانی ڕووسیەو چین و نەیتوانیوە لە هەرزان فرۆش كردن سەرمایەی خەڵكی ئیران پشتیوانی ڕاستەقینەی ئەو وڵاتانە بەدەست بێنێ. دەستەڵاتی ئیران ناڕاست و تاوانبارەو ناتوانێ لە ڕەقی خەڵکی ئیران ڕزگاری بێ و هەرچەندیش هەوڵ بدات خۆی لە تۆڵەی خەڵكی ئێران ڕزگار بكات سەركەوتوو نابێ و ناتوانێ خەڵک بە ناڕاستیەکانی چیتر فریو بدات. ئەو رژیمە زاڵمە بەردەوامە لە فریوکاری و زوڵم و جینایەت و کردەوەی تیرۆریستی و مافی خەڵکی پێشێل کردووە.
ساڵیانی ساڵە خامنەیی دەستی سپای ترۆریستی پاسدارانی بۆ كوشتنی خەلكی بێ تاوان و بەتایبەت خەڵکی کوردستان ئاوەڵە کردووە وبەڵام ئەوەی بینیویەتی پتەوبوونی ئیرادەی خەلك بۆ لە ناوبردنی رژیمی دیكتاتۆرە.
هەرچەند بە گران کردنی سەرەتایی ترین کاڵاکان ژیانی بۆ خەڵکی زوڵم لێکراو ئەستەم کردووە و میللەت بە زەحمەت ژیانی خۆیان بەرێوە دەبەن بەڵام زیاتر بوونی نرخی كەل و پەل و پێداویستیەکان بۆتە هۆکاری ئەوەی دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ئاخوندەکان بەبەرزترین شێوە لە سەراسەری ئێران ببیسترێ و هەر وەک مێژوو نیشانی داوە دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكان ناتوانن بە سەرکووت کردنی خەڵک پێش بە شۆرشی ڕەوا بگرن و بیگومان ڕژیمی ئێرانیش ناتوانی بە زیندانی کردن و سێدارە بۆ هەمیشە مافە ڕەواکانی خەڵك زەوت بكات.
ئەوەی روون و ئاشکرایە ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرە ناتوانی لە زەڵكاو ڕزگاری بێ و لە داهاتووی نزیكدا خامنەیی و دەسەڵاتدارە مرۆڤ كوژو دیكتاتۆرەكان لە لایەن خەڵكی ئیران لە ناودەچن و لە زەلكاوی بۆگەندا شاهیدی مەرگیان دەبین.
ڕێکهوت: 2022-06-16 20:46:40بهشی ( سیاسی )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





