له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئەو دیکتاتۆرانەی زیاتر لە 30 ساڵ دەسەڵاتیان بووە

 عەلی خامنەیی 83ساڵە لە 1981 تا1985بۆ دوو دەورە سەرۆک کۆماری نیزامی ئاخوندی دەبێت و لە ساڵی 1989وە بۆتە ڕێبەری وەلی فەقێی شیعە . ناوبڕاو پاش 8ساڵ سەرۆک کۆماری ، بە ماوەی 33ساڵ لە دەسەڵات و پێشەوایی ئەو ڕژیمە دایە کە بە کۆی گشتی زیاتر لە 41ساڵە لە پلەی دەسەڵاتی سیاسی دایە .
ڕژیمی ئاخوندی یەکێک لە گەندەڵترین حکوومەتەکانی جیهانیە.
بە پێی سەرژمێرییەکانی ڕێکخراوی ترانسپرانسی، ئێران لە ساڵی 2021دا، لە نێوان 181وڵات لە ڕیزی 151 دایە.

- پائول بیا"، سیاسەتمەداری 89ساڵەی خەڵکی وڵاتی کامێرۆن" کە لە 6ی نوامبێری 1982 سەرۆک کۆماری کامێرۆن بوو . ناوبراو وەکو سکرتێری گشتی سەرۆک کۆماری لە ساڵی 1968تا 1975 و دواجار وەکو سەرۆک وەزیرانی کامێرۆن لە ساڵی 1975تا 1982 دەسەلاتی بوو.
پۆل بیا" لە دەنگدانی سەڕۆک کۆماری وڵاتی کامێرۆن لە ساڵی 1982لە پلەی سەڕۆک کۆماری دایە و لە ساڵی 2018 وەڵاتی کامێرۆن لە نێوان 176 وڵات لە پلەی 145، لە بواری گەندەڵی دایە.

-ڕابرت مۆگابە"، لە دایک بووی 21ی فوریەی 1924 لە کۆتاما، رودزیای باشور یان زیمباوە"ی ئێستا و لە 6سپتامبێری 2019 لە سنگاپور کۆچی کردووە.
سیاسەتمەدارێکی زیمباوەیی کە لە ساڵی 1980تا1987 سەرۆک وەزیران و لە ساڵی 1987تا2017سەرۆک کۆماری ئەو کۆمارە بووە.

-خۆزە ئێدواردو دوس سانتوس، لە دایکبووی 28 ئوتی 1942 لە سامبیزانگا"، لواندا"، سیاسەتمەداری ئانگۆلا"، سەرۆک کۆماری کۆماری ئانگۆلا لە ساڵی 1979تا2017 و سەرۆکی جوڵانەوەی ئازادیخوازی خەڵکی ئانگولا (MPLA) لە 1979تا2018 بوە.

-تئۆدۆرۆ ئوبیانگ نگوما ئمباسوگو" 37ساڵ لە گینەی ئۆستوایی بووە. ئۆبیانگ بە ماوەی چل ساڵ سەرۆک کۆماری لە دەستدا بوو و پێش قەزافی"ش کەوتووە و زۆرترین ساڵەکان رێبەری وڵاتێکی ئافریقایی لە دستدا بووە. ناوبراو لە تەواوی دەنگدانەکان لە کاتی ڕاگەیاندنی حکومەتی چەند حیزبی لە ساڵی 1991 زایینی ، هیچ کات کەمتر لە 95 لەسەدی دەنگەکانی بە دەست نەهێناوە.

-یوری موسوینی" لە دایکبووی 15ئووتی 1944لە نتونگامۆ"، سیاسەتمەداری ئۆگانداییە کە لە ساڵی 1986 تاکو ئێستا سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیە.

- جۆزف ئێستالین، لە دایکبووی 18دیسامبێری 1872 لە گوری" (ئیمپراتوری ڕووسیە یان گورجستانی ئێستا)و لە 5ی مارسی1953 لە مسکۆ" گیانی سپارد. شۆڕشگێرێکی بلشویک" و سیاسەتمداری بە بنەڕەت شۆرەوی گورجی بوو کە لە کۆتایی دەیەی 1920هەتا کاتی مردنی ڕێبەری یەکیەتی کۆماری شۆرەوی سوسیالیستی لە ئەستۆ بوو و ڕژیمێکی دیکتاتۆری تاکەکەسی بێ وێنەی تۆتالیتێری دامەزراند.

تەواوی ئەم ملهوڕانە لە ڕێگەی کوشتنی مرۆڤەکان و سەرکوت و چەواشەکاری لە دەنگدانەکان و پڕوپاگاندە، لە سەر دەسەڵات ماونەتەوە.
نەبونی کەلوپەل و دامەزراوە جیهانییەکان بۆ راگرتنی دەسەڵاتی ملهوڕ ، نەبوونی زانیاری لە خەڵک ، شکەنجەو لە ناوبردنی چالاکوانان و پاڵپشتی بڕێک لە بازنەکانی داگیرکاری جیهانی، هۆکاری بەردەوامی دەسەڵاتی ئەم جینایەتکارانەیە.

ڕێکه‌وت: 2022-06-17 11:30:16
به‌شی ( سیاسی )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی