له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەندکراو مانیان لەخواردن گرتووە

خەبات مێدیا: 10مامۆستای بەندکراو لە زیندانی شاری سەقز مانیان لە خواردن گرت.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامی گیرانی پۆلێک لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی کە بەهۆی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دەسبەسەر کران، ڕاپۆرتگەلێک لەسەر مانگرتنی هێندێک لەو بەندکراوانە لەوانە 10مامۆستای بەندکراو لە زیندانی سەقز بڵاو بووەتەوە. سەندیکای شیرکەتی واحید لە هەواڵێکدا باسی لە پەرەسەندنی فشارەکان بۆ سەر ڕەزا شەهابی لە زیندانی ئێڤین کرد.
مامۆستایانی بەندکراو لە زیندانی سەقز کە مانیان لە خواردن گرتووە، بریتین: لە خالید عەبدوڵڵاهی، سولێمان عەبدی، ئەحمەد قادری، ئامانج ئەمینی، زاهید مورادی، ئیسمایل ڕێحانی، حیسام خاکپوور، حەسەن ڕەحیمیان، تاهیر حامدی، موحسێن شکووهین.
جێی ئاماژەیە کە شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخەرانی پیشەیی فەرهەنگیش بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک، ڕاپۆرتی ئەوەی بڵاو کردووە کە پۆلێک لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی کوردستان سەردانی بنەماڵەی ئەم مامۆستا بەندکراوانەیان کردووە و پشتیوانیان لە هاوکارەزیندانیەکانی خۆیان کرد.
هەروەها کۆمەڵەی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی "سەقز، زێویە" خوازیاری ئازادی هاوکارەبەندکراوەکانی خۆیان بوون و لە ڕاگەیندراوێکدا پێداگریان لە سەری کردەوە. دەنگی ڕاستی و دروستی مامۆستایان بە سەرکوت، هەرەشە، گرتن، تۆقاندن و دەنگی فڕۆکەی شەڕکەر سڕ نابێت.
لەو ڕاگەیندراوەدا هەروەها باس لەوە کراوە. ئایا گەڵاڵە لە سەر بابەتی قەیرانەکان تاوانە؟
ئایا هاوارکردن لە سەر بابەتی ڕەنجی خوێندکاران و دادپەروەری فێربوون تاوانە؟
ئەگەر مامۆستایان بڵێن نەبوونی ئەمنییەتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەرهەمی سیستەمی لێنەهاتووی وەزارەتی پەروەردەیە، تاوانیان کردووە؟
هەروەها شۆرای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەفەرهەنگیەکان ڕەشنوسی ناوی ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەندکراو لە باقی پارێزگاکانی دیکەشی بڵاو کردۆتەوە.
بەپێی وتەی ئەو شۆرایە، لانی کەم شەش چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە گیلان، بەناوەکانی مەحموود سدیقی پوور، عەزیز قاسم زادە، جەواد سەعیدی، ئەنووش عادڵی و دوو مامۆستای دیکە گیراون.
هەروەها لە سنەیش غەیاس نیعمەتی، محەممەد ڕەزا مورادی، سەلاح حاجی میرزایی و بێهزاد قەوامی و لە شاری دیواندەرەش، هیوا قورەیشی، کاوە محەممەدزادە، ئومید شامحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی دەسبەسەر کراون.
بەپێی ئامارەخۆجێیەکان کە لە شارە جیاجیاکان بڵاو کراوەتەوە ڕێژەیەکی زۆر لە چالاکان و مامۆستایان لە ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان گیراون.
لە نوێترین کۆبوونەوەگشتییەکانی مامۆستایان لە شارەکانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە 26ی جۆزەردان لە ناڕەزایەتی بە گیرانی هاوکارەکانیان و هەروەها جێبەجێ کردنی یاسای پلەبەندی مامۆستایان و بەرابەری مافی خانەنشینان لە جەوێکی ئەمنی بەڕێوەچوو و هێزە سەرکوتکەرەکان زیاتر لە 100مامۆستایان دەسبەسەر کرد.

ڕێکه‌وت: 2022-06-20 20:37:17
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی