
خەبات مێدیا: ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەرەتای ساڵی زایینی ڕاپۆرتێک لەسەر پەرەسەندنی ڕێژەی سێدارە لە ڕژیمی ئێران بڵاو کردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە سێدارەکان بە پێچەوانەی پێوەری دادگای دادپەروەرانە و ناڕوون بوون.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هەندێک لە سێدارەکان بەپێی سوێندی کەس و کاری کوژراو و بە بێ بەڵگەی باوەڕپێکراو جێبەجێ کراون.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە دەزگای دادی ڕژیم ئەم ڕاپۆرتەی بە (سیاسی و کردەوەیەکی نابەجێ) لەقەڵەم دا و نووسی: ئەویکە پێوەرە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ سەرنج نادەن بە هەمەچەشنی کلتوری گەورەترین کێشەیەکە کە ئەبێتە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی وڵاتەکان لە ئازادی بیروهزر و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە جیهان بە گشتی).
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەشی شکەنجە و دەسبەسەرکردنی بێ هۆکار پێداگری کردەوە کە بێبەش کردنی بەندکراوان لە دەرمان، نیگەرانی ئێمە دوو هێندە دەکاتەوە.
لە کاتێکدا ڕژیمی ئێران بەردەوام تاکەکان لەسەر بیروهزری سیاسی و ئایینی لە بەند دەکات و شکەنجە و دواتر لەسێدارەیان ئەدات، لە پاساوی ئەم ڕاپۆرتەدا وتی: لە ئێران هیچ کەسێک لەسەر بیروهزر و یان سەربە ڕێکخراو و گروپێکی تایبەت لە بەند نەکراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەرنج خراوتە سەر گەڵاڵەی بەرزکردنەوەی حەشیمەت و به سنووردارکردنی ئینتەرنێت ئاماژە دەکات و باس لە لێکەوتەکانی ئەم گەڵاڵەیە دەکات.
بهشی ( ههواڵی ئێران )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





