
خەبات مێدیا:لە درێژەی دەست بەسەر کردنی مامۆستایانی کورد بە دەستی هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی پووشپەری ١٤٠١ هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە شەهریار نادری یەکێک لە مامۆستایانی بەرێوبەرایەتی پەروەردەو فێر کردنی شاری کرماشانیان دەست بەسەر کرد. بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر 1ی سەرلە بەیانی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری سنە و دەست بەسەریان کردوە هەروەها دوای پشکنینی ماڵەکەی دستیان بەسەر هێندێک کەلوپەلی تاکەکەسی ئەو داگرتووە.
شەهریار خەڵکی شاری پاوە و دانیشتوی شاری سنە لە قوتابخانە دواناوەندییەکانی کرماشان وانەی فیزیکی وتۆتەوە.
دەگوترێت کە شەهریار نادری لە ساڵی 1359 بەهۆی کارو چالاکیەکانی پیشەیی و مەدەنی بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ شاری کرماشان دور خراوەتەوە و لەوێ دەستی کردوە بە وانەبێژی.
بە پێی بەڵگەو ئاماری بە دەست گەیشتوی ناوەندی ئامارو بەڵگەکانی سازمانی مافی مڕۆڤی هەنگاو تەنیا لەماوەی 10ڕۆژی رابردو 48 مامۆستای کورد بەدەستی هێزە سەرکوتکەرکانی ڕژیم لە شارەکانی سنە، سقز ،دیواندەرە و مەریوان دەست بەسەر کراون کە 25 کەس لەو مامۆستایانە ئازاد کراون و 23 کەسیشیان هەر لە ناو گرتوخانەکانی ڕژیم دان.
بهشی ( ههواڵی ئێران )


ڕێکهوت : 2022-06-30

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





