له‌سه‌رهێل 85
پێنجشه‌ممه‌ 27 گه‌لاوێژ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەردەوامی بریندارکردنی کۆڵبەرانی کوردستان

لەماوەی رۆژانی ڕابردوو چەندین کۆلبەری کورد لە شارەکانی ڕوانسەر و سەقز و بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ڕژیم بریندار بوون.

بە پێی ئەو ڕاپورتانەی لە ناوخۆ بۆ خەبات مێدیا نێردراوە ڕوژی هەینی 24/6/2022 ئیبراهیم هەژار خەڵکی بانه و دێی نەنور و تەمەن ۳۰ ساله لە سنووری هەنگەژاڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بە سەختی بریندار بووە.
هاوکات دوو کۆلبەر بەناوەکانی سیروان ئەحمەدی و کەیوان ئەمانی خەڵکی ڕوانسەر و سەقز لەکاتی کۆڵبەری لەسنووری نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنوور بریندار بوون.

ڕێکه‌وت: 2022-06-25 09:32:14
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-08-17 20:54:20
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-14

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

به‌شی : هه‌والی جیهان
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

سیاسی