له‌سه‌رهێل 85
پێنجشه‌ممه‌ 27 گه‌لاوێژ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕێبەرانی گرووپی حەوت: ڕژیمی ئێران نابێ چەکی ناوکەیی بەرهەم بێنێت

خەبات مێدیا: ڕێبەرانی گرووپی حەوت، لە کۆتایی کۆبونەوەی حەوت وڵاتی سەنعەتی لە ئاڵمان، لە ڕاگەیندراوێکدا باسیان لەوەکرد کە ڕژیمی ئێران نابێ قەت چەکی ناوکەیی بەرهەم بێنێت.
لەم ڕاگەێندراوەدا پێداگرییان کردووە، لەوەیکە ئێمە بەداخەوەین کە سەرەڕای هەوڵەکانی ئێمە، کە هەوڵێکی دیپلۆماتیکی چڕوپڕ بووە و لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی بێ کەم و کۆڕی بەرجام بووە، بەڵام ڕژیمی ئێران تا ئێستە لەم دەرفەتانە بۆ داڕشتنی ڕێکەوتننامە کەڵکی وەرنەگرتووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم ڕاگەیندراوەدا نووسراوە: گرووپی حەوت بەڵێن دەدات کە پێکەوە و لەگەڵ هاوپەیمانانی دیکەمان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی لەگەڵ هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران، بۆ پاراستنی نێونەتەوەیی تێبکۆشێت.
ڕێبەرانی گرووپی حەوت ئاماژەیان بەوە کرد: کە ئێمە داوا لە ڕژیمی ئێران دەکەین لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی هاوکاری هەمەڕەهەندی هەبێت و لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی بەڵێنەیاساییەکانی خۆی بە پێشکەشکردنی زانیاری لۆژیکی باوەرپێکراو بۆ ڕوونکردنەوە و چارەسەرکردنی هەموو بابەتە ناتەواوەکان، کە پەیوەندییان بە بابەتی ناوکەیی هەیە، هەوڵ بدات.

ڕێکه‌وت: 2022-06-30 19:52:15
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-08-17 20:54:20
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-14

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

به‌شی : هه‌والی جیهان
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

سیاسی