له‌سه‌رهێل 106
پێنجشه‌ممه‌ 27 گه‌لاوێژ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
گرانی و نەبوونی دەرمان لە ئێران

خەباتمێدیا: سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باس لە گران بوون, کەم یان نەبوونی کۆمەڵێک لە دەرمانەکان لە ئێران ئەکەن. بە پێی ئامارەکان زۆربەی دەرمانەکان گران بوون و زۆربەیان بە دەگمەن دەست ئەکەون کە بۆتە هۆی دروست بوونی کێشەی جیددی بۆ نەخۆشەکان.
ئێبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ڕژیم لەنیوەی دووهەمی ساڵی ڕابردوو, پێشی بە تەرخان کردنی پارەی حکوومی بۆ هاوردە کردنی دەرمان گرتووەو گەمارۆەکانیش بەردەوام کاریگەری خراپیان لەسەر دۆخەکە هەیە. زۆربەی خەڵکی ئێران بەبۆنەی دۆخی خراپی ئابووری توانای دابین کردنی بژیوی خۆیان نییەو دابین کردنی دەرمان بۆ نەخۆش وەک کارێکی لاوەکیو زریقە و بریقەی لێهاتووە.
سەرەڕای ئەوەی کە بەپێی ئاماری فەرمی دامەزراوەی خواردن و دەرمان, نرخی دەرمان لە ساڵەکانی ۱۳۹۰ و ۱۴۰۰ نزیک بە ۷۳ لە سەد گران بووەو خەڵک توانای کڕینی دەرمانیان نییە.
لەوچوارچێوەیە دەکرێ ئاماژە بە مردنی ۱۹۰ نەخۆشی جۆری تالاسێمی لە ساڵی ۱۴۰۰ تا پووشپەڕی ۱۴۰۱ بکرێ کە بەبۆنەی نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی تایبەت بە خۆیان گیانیان سپاردووە.

ڕێکه‌وت: 2022-07-02 19:08:30
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-08-17 20:54:20
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-14

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

به‌شی : هه‌والی جیهان
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

سیاسی