
خەبات مێدیا: کاناڵی 12ی ئیسرائیل دەڵێت: لە هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر تەرتووسی سووریا ژمارەیەکی زۆر گرینگی چەک و چۆڵی سەربازی ڕژیم کراونەتە ئامانج.
کاناڵی 12ی ئیسرائیل بە ئاماژە کردن بە هەوڵی دووبارەی فەرماندەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بۆ ناردنی سیستەمی دژە ئاسمانی بۆ سووریا، ڕایگەیاند: کە لە هێرشی مووشەکی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بۆ سەر ڕۆژئاوای سووریا ژمارەیەک چەک وچۆڵی نێردراوی سەربازی گرینگ کە یەک حەوتوو پێش ئێستا لە ئێرانەوە نێردرابوون, کراونەتە ئامانج.
هەواڵدەری دەوڵەتی سووریا سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بەتەقاندنی چەند مووشەکێکی ئاسمانی لە دەریای مەدیتەرانە، چەند شوێنێکی بەرهەمهێنانی مریشکی لە شارۆچکەی حەمیدیە لە باشووری بەندەری تەرتووس کردۆتە ئامانج کە چەند کەسێکی مەدەنیش بریندار بوون.
بەپێی وتەی کاناڵی 12ی ئیسرائیل که شەوی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە وتی ئەو ناوچانەی کراونەتە ئامانجی هێزەکانمان نیشان دەدات کە ئامانج لەو هێرشە ژمارەیەک چەک و چۆڵی سەربازی بوو، کە حەوتووی پێشوو لە کەشتییەکی ئێرانی بەتاڵ کراوە.
جێی ئاماژەیە ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە نوێیەکانی ڕژیمی ئێران بۆ گواستنەوەی سیستەمی بەرەنگاری ئاسمانی خۆی بۆ سووریا بە ئامانجی پارێزگاری لە بەرژەوەندییە سەربازییەکانی.
هەر لەسەر ئەو بابەتە چوار ساڵ پێش ئێستایش وال ئێستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی (تی 4) بە ئامانجی لەناوبردنی چەک و چۆڵی سیستەمی دژە ئاسمانی کە ڕژیمی ئێران دروستی کردووە و بۆ دامەزراندن گواسترابوویەوە بۆ سووریا ئەنجام درا.
دوا بەدوای ئەو هێرشەی کە 20ی خاکەلێوەی ساڵی 1397 ڕووی دا فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بنکەی (تی 4) لە پارێزگای حەمسی سووریا کە بەوهۆیەوە 14 کەس لە ئەندامانی سپای ترۆریستی پاسداران کوژران.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ئەو کاناڵە ئێسرائیلیە، هەوڵی نوێی ڕژیمی ئێران بۆ گواستنەوەی سیستەمی دژە ئاسمانی بۆ سووریا، بەسەرپەرەستی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای ترۆریستی پاسداران و بە هاوکاری ئەرتەشی ڕژیمی سووریا لەحاڵی جێبەجێ کردندایە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-14
عەلی بەهرامیرۆژی هەینی 21ی گەلاوێژ، لە شاری نیۆیۆركی ئەمریكا ترۆریستێكی سەر بە رژیمی ئاخوندی ئێران بە چەقو پەلاماری سەلمان روشدی داو، ناوبراو بەهۆی ئەو كردەوەوە بە قورسی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە كرا. هێرش و پەلامارەكەی سەر سەلمان روشدی هەر زوو لە هەواڵدەریە جیهانیەكانەوە بڵاو كرایەوە و سەرنجی خەڵكێكی زۆری بۆ لای خۆیدا راكێشا و كاردانەوەی جۆراوجۆری لێ كەوتەوە.بەپێی سەرچاوەكان و وتەی پۆلیسی نیۆیۆرك ئەو ترۆریستەی هێرشەكەی ئەنجام داوە ناوی "هادی مەتەر" دانیشتووی ئەیالەتی نیوجێرسی ئەمریكا و لایەنگری حیزبوڵای لوبنان و رژیمی ئاخوندی ئێرانە.هەوڵی كوشتنی سەلمان روشدی لە دوای چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێبی زیاتر ...
٥ی خەرمانان رۆژێکی مێژوویی و پڕشنگدار و هیوابەخش بۆ گەلی کورد لە کوردستانی ئێران
بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-08-12




