
خەباتمێدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 11ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "کەماڵ ئێبراهیم زادە" خەڵکی گوندی "دیوەڵان"سەربەشاری سەردەشت بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنییە سەرکوتکەرەکانی سەرسنوور بریندار ئەبێت.
شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە کە باوکی دوو منداڵە, سەر و ڕوومەتی بەسەختی بریندار دەبێت وبۆ دەرمان بۆ نەخۆشخانەی "بانە"دەگوازرێتەوە.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 12ی پووشپەڕ هێزە سەرکوتکەرە بەناو ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی بە هاوکاری سپای تروریستی پاسداران لە گوندی "قەبری حوسێن" سەر بە شاری پیرانشار، دەستیان بە سەر 30 ئەسپی کاسبکاراندا گرت.
بە پێی هەواڵەکان گرتنی ئەو 30 ئەسپە لە سەر بڕیاری جێگری دادستانی شاری پیرانشار بووەو هێزە ئەمنییەکان وسپای تێروریستی پاسداران هەڕەشەیان لە خاوەن ئەسپەکان کردووە کە لە ئەگەری بەدواداچوون بۆ ئەسپەکانیان دسبەسەر دەکرێن.
ڕێکهوت: 2022-07-06 08:15:48بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: بریندار کردنی کۆڵبەرێک ودەستبەسرداگرتنی ئەسبی کاسبکاران

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
