له‌سه‌رهێل 64
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

بەبۆنەی جێژنی قوربان بە ناوی خۆم و ڕێبواران و تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات، گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە كوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان پێشكەش دەكەم.
لە خوای گەورە داواكارم حەج و تاعەتی موسڵمانان قەبوڵ بكاو یارمەتی گەلی كورد و گەلانی ئێران بدات تا لە خەباتی ئازادیخوازی لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی لە ئێران سەركەوتوبن.
بەم بۆنەوە داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم سەردانی مەزاری شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و رزگاری كوردستان و خانەوادەكانیان بكەن و بە بەسەرکردنەوەی خانەوادەی زیندانیانی سیاسی کورد ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئایینی خۆیان بە جێ‌ بگەێنن.
بە هومێدی ڕوخانی دەسەڵاتی ملهوڕی ئاخوندی و دامەزران و جێگیر بوونی حكومەتێکی ئازاد و دیموكرات لە ئێراندا تا لە سایەی دەسەڵات و حكومەتی ئازادو دادپەروەر، گەلی كوردو گەلانی ئێران بە مافەكانیان بگەن و كۆتایی بە دەسەڵاتی یەك ڕەهەند و دەستەیی و خۆسەپێن بێ‌.
لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارە
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
17 ی پووشپەڕی 1401 كۆچی خۆری

ڕێکه‌وت: 2022-07-08 21:50:14
به‌شی ( سکرتێری گشتی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز