له‌سه‌رهێل 58
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمی دوانزەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی

خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۷ی گەلاوێژی ۱۴۰۱ ی كۆچی خۆری دوانزەهەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بە ئامادە بوونی كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی لە ڕێگەی بەرنامەی زووم و كادروپێشمەرگەو ژمارەیەك لە ئەندام و لایەنگری ئاشكرای ڕیزەكانی سازمان،لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەروەها بەشیوەی ئۆنلاین ژمارەیەك لە تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمان لە دەرەوەی وڵات, بەڕێوە چوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یادی مامۆستای لە دڵان زیندوو و هەروەها بۆ یادی شەهیدانی سوورخەڵاتی ڕێگای ئازادی و سازمانی خەبات دەستی پێکرد.
كاك شۆڕش حاجی ئەندامی كومیتەی ناوەندی بەخێر هاتنی ئامادە بوانی كردو كورتە پەخشانێكی خۆێندەوە.
پەیامی کومیتەی ناوەندی لە لایەن بەڕێز کاک جەلال خۆشکەلام ئەندامی دەفتەری سیاسی و بە شیوەی ئۆنلاین خوێندراویەوە.
لە بڕگەێكی دیكەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایەن خاتوو ڕێناس فەلەکی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پێشکەش کراو پاشان پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات لە لایەن خاتوو ڕێزان شەهیدی پەنا ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی ریکخراوی ئافرەتان خوێندرایەوە.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا کورتە فیلمێک لە سەر ژیان و خەبات و کۆمەڵێک لە بیر و بۆچوونەکانی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بلاوکرایەوە.
کاک ڕێبوار حوسەینی ئەندامی دەفتەری سیاسی لە یادی نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی هۆنراوەیەكی پڕ ناوەرۆكی پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرد.
پەیامی ئەندامانی تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات خوێندرایەوە.
بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ووتارێكی گرینگی لە سەر دەوری كۆمەڵایەتی و سیاسی و كارو تێكۆشان و ژیان و بیر و هزرەکانی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بۆ ئامادە بووانی كۆڕەكە پێشكەش كرد.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەش دا خاتوو مۆژدە سەیف پەناهی، پارچە شیعرێکی پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکەو بەشدار بووانی خۆشەویست کرد و بەم جۆرە کۆتایی بە ڕێوڕەسمی ۱۲هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی هات.
ڕێکه‌وت: 2022-08-01 09:48:29
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمی دوانزەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی


زەرتەشت ئەحمەدی بە پێنج ساڵ و هەشت مانگ حوكم درا

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2023-05-31


مانگرتنی گشتی كاسبكار و دوكاندارانی سەمیرەم

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2023-05-31