له‌سه‌رهێل 89
پێنجشه‌ممه‌ 27 گه‌لاوێژ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
وریایی سەبارەت بە بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیم

خەبات مێدیا: یەکەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی ئێن پی تی و وریاییەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوکەییەکەی ڕژیمی ئێران.

لە یەکەم ڕۆژی کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی ڕێکەوتن بۆ نەهێستنی پەرە پێدانی چەکی ناوکەیی ئێن پی تی، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پێویستیەکان بە وەها پەیماننامەیەک پێداگری کردەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسان و وڵاتانیش ئاماژەیان بە دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی بە چەکی ناوکەیی کرد.
دەیەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوە بە ئێن پی تی، ڕۆژی دووشەممە 10ی گەلاوێژ لە بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دەستی پێکرد و هەتا چواری خەرمانان بەردەوام دەبێت.
جێی باسە کە لە دەست پێکی کۆنفڕانسی ڕۆژی دووشەممە ئانتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەرپێویستی پەیماننامەی ئێن پی تی تەئکیدی کردەوە و وتی تەنیا بە ڕوودانی هەڵەیەک یان تێنەگەیشتن لەوانەیە مرۆڤایەتی لەلێواری لەناوچووندا دەبێت. هەروەها جۆبایدێن، سەرۆک کۆماری ئامریکایش، بەبۆنەی ئەم کۆنفڕانسە بەیاننامەیەکی دەرکرد کە لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیە ئاماژە بە ڕژیمی ئێران کراوە.
هەر لەسەر ئەم بابەتە، وەزیرانی دەرەوەی ئامریکا، بەریتانیا و فەڕانسایش لەم بەیاننامە هاوبەشەدا تەئکیدیان لەسەر نەهێشتنی دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئاخوندی بەچەکی ناوکەیی کردەوە و وتیان بەداخەوەین بۆ ئەوەی سەرەڕای هەوڵەکان بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام، بەڵام ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە هەنگاوەکانی و کۆڵ نادات.
ئەم وڵاتانە هەروەها داوایان لە ڕژیم کرد کە بەخێرایی جوابی پرسیارەکانی ئاژانس سەبارەت بەو بابەتانەی کە ڕانەگەیەندراوە بداتەوە.

ڕێکه‌وت: 2022-08-02 15:20:18
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-08-17 20:54:20
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-14

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

به‌شی : هه‌والی جیهان
ڕێکه‌وت : 2022-08-13

سیاسی