له‌سه‌رهێل 98
سێ‌شه‌مه 5 ره‌زبه‌ر 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پێنجی خەرمانان ڕۆژێكی گرینگ و مێژوویی


ساسان هه‌ورامی

پێنجی خەرمانان یادی دامەزراندنی تەشکیلاتێک، یادی سەرهەڵدانی ئەستێرەێک و هیواو هێزێکە کە ٤٢ ساڵ بێ وچان و بەردەوام بۆ رزگاری و مافی گەلی  کورد تێکۆشاوە. مێژوو و خەباتی بێ وێنەی شەهیدان و درێژەدەرانی ڕێگاکەیان ئەوەیان سەلماندوە.

٤٢ساڵ لەوەپێش ئەستێرەیکی درەوشاوە لە شەوەزەنگی  ئاسمانی كوردستان بوو بە هیوا بۆ گەلی  کوردی مافخوراو. مامۆستا سەید جەلال حوسەینی لە پێنجی خەرمانانی ١٣٥٩ چەخماخەی بزووتنەوەیێکی داگیرساند کە ساڵ لە دوای ساڵ و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ درێژەدەرانی ڕێگاکەی  له‌ ڕۆڵەکانی نیشتمان بەو پەڕی هەستی شۆرشگێڕی و خەباتەوە، درێژەدەری ڕێگاکەین و بەردوامن لە سەر ڕێبازی پڕ لە شانازی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

لەم ڕۆژە پڕ شکۆیه‌دا بەڵێن نوێ دەکەینەوە لە گەڵ شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات، ئەو شەهیدانەی کە لە سیاچاڵەکانی ڕژیمی خوێنمژی ئاخوندی تا دوا هەناسەی ژیانیان درووشمی بژی گەلی كوردو بژی سازمانی خەباتیان وتەوە، ئەو شەهیدانە کە بە برینداری لە زیندانەکانی رژیمی ئاخوندی گیانی ئازیزیان پێشکەش بە گەل و نیشتمان کرد و ملیان بە چەواشە کاری رژیمی ئاخوندی نەدا و سەربەرزانە شەهید بوون.

لە سەرنگەری شۆڕش و تێكۆشانداو لەم ڕۆژەدا، بەڵێن نوێ دەکەینەوە و دڵنیاتان دەکەینەوە ڕێگای شەهیدان بەردەوامەو تا دوا دڵۆپی خوێنمان لە سەر رێبازی سازمانی خەبات و تا سەرکەوتن و بە جێ گەیاندنی  مافی گەلی کورد سوورین.

مێژووی ٤٢ ساڵە و تێکوشانی سازمانی خەبات  لە ئاستێکی پڕشنگدار و خەباتی نەپساوەیەو سەرەڕای هەموو کۆسپ و كێشەێك كە هاتۆتە ڕێگەی و تا ئێستاش نەیاران و دژمنان كێشەی بۆ دروست دەكەن، ئامانجی پیرۆزی خۆی بە جێ گەیاندووە. شۆڕشی بێ وچانی خەڵکی کورد لە ریزەکانی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات ئەویان بۆ دۆست و دوژمن سەلماند کە سازمانی خەبات لە سەر ڕێباز و ئەو ئایدیۆلۆژیەی کە جەنابی ماموستا سەید جەلال دایناوە بەردوامە تا لوتکە .

 لە بارودۆخی ئێستای ئێران و بە تایبەتی بارودۆخی كوردستانی ڕۆژهەڵات کە  بە دژوارترین ئاستەکانی خۆی گەیشتوە،دڕێژەدەرانی ڕێگاو بیروباوڕی گەورە پیاو جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسینی نەوە بە نەوە دمێنێتەوە و بەردەوامن .

پێنجی خەرمانان ڕۆژێک که هەموو کوردێک و هەمو کەسێکی شۆڕشگێر و لەسەر بیرو باوەری سازمانی خەبات یادی دامەزراندنی ئەو ماڵە پڕ شکوەی کورد دەکەن و بەرزی ڕادگرن پێنجی خەرمانان لە هاو بیروو باوەڕانی سازمانی خەبات بە تایبەت بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و دانیشتوانی كوردستانی ئێران پیرۆز بێ.
ڕێکه‌وت: 2022-08-07 14:24:52
به‌شی ( سیاسی )






به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-09-19

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-09-16