له‌سه‌رهێل 83
سێ‌شه‌مه 5 ره‌زبه‌ر 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوپای قودس


خەبات مێدیا: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر پایگایەکی ڕاداری ئاسمانی سەر بە سوپای تیرۆریستی قودس لە لەنگەرگەی ترتوس لە سووریا.
هەواڵدەرەکانی سووریا هەواڵیان لە بیستنی دەنگی سێ تەقینەوە لە ناوچەی ترتوس یان پشتڕاست کردەوە. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لەم هێرشەی ئیسرائیل بارێکی موشەک حکومەتی ئاخوندی کە گوازراوتەوە بۆ ناوچەیەکی گوندی بە مەبەستی دەست پێ ڕاگەیشتنی حیزبوڵڵا کەوتووەتە بەر ئەم هێرشە کە دوو پلەداری(ئەفسەر) هێزی تیرۆریستی سوپای قودس لە ئاکام دا گیانیان داوە.
سوپاس پاسداران لەسەر ئەم هێرشە ئاسمانییە و کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی سوپا هیچ کاردانەوەی کی نەبووە و بێدەنگی هەڵبژاردووە.
هەروەها هاوکات فڕۆکەخانەی دەمیشق ی کردووەتە ئامانج کە بە گوتەی دیدە بانی مافی مرۆڤ لە سووریا و هەواڵدەرەکانی فەرمی دەوڵەتی ئەو وڵاتە سێ سەرباز گیانی داوە.

ڕێکه‌وت: 2022-08-16 15:59:27
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )






به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-09-19

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-09-16