له‌سه‌رهێل 99
سێ‌شه‌مه 5 ره‌زبه‌ر 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لە زیندانەکانی ئێران ڕۆژانە یەک کەس لە سێدارە دەدرێت


خەبات مێدیا: حکومەتی ئاخوندی ئێران بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی سزای سێدارە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی نا بۆ ئیعدام و نا بۆ زیندان, سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۲۳ی گەلاوێژ, سزای سەپێنراو بۆ سەر ۶ بەندکراو لە بەندیخانەی ئەراک بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر جێبەجێ کراوە.
دوو کەس لەم بەندکراوانە بە ناوەکانی محەممەد مەشهەدئەلکوبە وە وەحید مووسا خانی لە بەندێک بە ناوی قورئانی بۆ جێبەجێ کردنی سزا براون بەڵام پێناسەی ئەو چوار کەسی دیکە ئاشکرا نییە.
محەممەد مەشهەدئەلکوبە تەمەن ۳۲ ساڵ, لە ساڵی ۱۳۹۷ی کۆچی خۆری بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەر سەپاوە, هەروەها وەحید مووسا خانی تەمەن ۴۰ ساڵ و لە ساڵی ۱۳۹۹ کۆچی خۆری, بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و سزای سێدارەی پێ دراوە.
ئەم شەش بەندکراوە شەوی یەکشەممە لە کاتێکدا بۆ جێبەجێ کردنی سزا براونەتە ژووری تاکەکەسی کە لە حاڵی لەبەر کردنی قورئان بۆ پێداچوونەوەی سزاکەیان بوون. شایانی باسە لە حەوتووی ڕابردوو سزای سێدارەی دوو زیندانی بە ناوەکانی میلاد بەدرخانی و حوسەین باقرپوور بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر, لە بەندیخانەی ساوە جێبەجێ کراوە. هەروەها بەرەبەیانی ۱۹ی گەلاوێژ سزای سێدارەی مەهدی نوورکەرەمی بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە بەندیخانەی ئەراک جێبەجێ کراوە.
جی بەجێ کردنی سزای سێدارە بۆ مادەی هۆشبەر لە کاتێکدایە کە مافیای مادەی هۆشبەر لە دەستی سوپای تیرۆریستییە و ئەو کەسانە تەنیا بە بۆنەی ئەو دۆخەی حکومەت دروستی کردووە دەبن بە قوربانی.

ڕێکه‌وت: 2022-08-16 16:02:16
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )






به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-09-19

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-09-16