
خەباتمێدیا: ڕۆژی پێجشەممە ۲۴ی خەرمانان ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرەی ئەمریكا خەریكی ئامادەكردنی گڵاڵەیەکن كە بەو پێیە گەمارۆەکانی ئەمریكا دژ بە حکومەتی ئاخوندی ئێران جێگیر و دەبێتە هەمیشەیی.
هەواڵدەۆری "فاکس نیوز" لە ڕاپۆرتێکدا لەو بارەوە دەڵێ ئەو گەڵاڵەی وا بڕیارە پێشكەش بە سەنا بكرێ "یاسای جێگیربوونی گەمارۆکانی ئێران" (SISA) ی ناوە و میشل ئێستیل, سناتۆری کۆماریخواز لە کالیفۆرنیا, كاری سەرخستنی لە كۆنگرەی لە ئەستۆ گۆتووە.
لە درێەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە : ئەم گەڵاڵەیە بۆ هەمیشەیی کردنی یاسای ۱۹۹۶ی گەمارۆەکانی (رژیمی) ئێران "بە مەبەستی پاراستنی لە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە مەترسیەکانی ئێرانی ناوکەیی" داڕێژراوە. ئیشارەی ئەو گەڵاڵەیە بە یاسای ناوسراو بە "یاسای داماتو" یان "ئایسا"یە کە لە ساڵی ۱۹۹۶ لە کۆنگرەی ئامریکا پەسەند کراوە و رێگە بە سەرۆککۆمار ئەدات كە گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر بەشی وزەی ئێران.
ئەگەرچی ئەو یاسا لە ساڵی ۲۰۱۶ بۆ ماوەی دە ساڵ درێژكرایەوەو بەڵام کۆمەڵێک لە نوێنەرانی لایەنگەری ئیسراییل لە هەر دوو حیزب داوای هەمیشەیی بوونی گەمارۆکانیان کرد. بەپێ ئەو ڕاپۆرتەی فاکس نیوز ئەو گروپە دوو حیزبییە دەیانهەوێ بەم جۆرە " كردنە ئامانجی بەشی وزەی ئێران، پێشگرتن لە پشتیوانی ترۆریزم لەلایەن رژیمی ئێرانەوە و هەروەها رێگەگرتن لە پەرەسەندنی بەرنامەی موشەکی بالستیک لە ئێران و پشتیوانی لە ترۆریزم بەتایبەت سپای پاسدارانی رژیمی ئێران بکەن.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: گەڵاڵەیەک بۆ هەمیشەیی کردنی گەمارۆکانی ئێران

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
