
تادێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژی کوشتنی بەئەنقەستی مەهسا ئەمینی له‌لایه‌ن هێزی سه‌رکورکه‌ری ئه‌رشادی ڕژیمه‌وه زیاتر فراوانتر و به‌رینتر ده‌بێ.
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۸‌ی خەرمان خەڵکی شارەکانی کوردستان، له‌سه‌ر داوای حیزب و لایەنە سیاسیه‌کانی ئێران و کوردستان و ناوه‌نده مەدەنییەکانی، شاره‌کانی ئێران و کوردستان و هه‌روه‌ها دامەزراوە کۆمەڵایەتی و جەماوەرییەکان و کەسایەتییە خەباتکار و ئازادیخوازەکان و زیندانیانی سیاسی و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافیئافره‌تان، سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان دەستیان داوە بە مانگرتنی گەشتی و بەرین و ئەو کردەوە قێزەون و دژ مرۆڤانەی حکومتی ئاخوندیان مەحکووم کرد.
مانگرتن ئێستا لە شارەکانی (سه‌قز، سنه، مهاباد، مه‌ریوان، بۆكان، شنۆ و دیوانده‌ره) ده‌ستی پێ کردوه و هاووڵاتیان نه‌چوونه سه‌ر كار و بازاڕ و شوینه گشتییه‌كان به‌داخراوی ماونه‌ته‌وه.
هەروەها خەڵکی دیواندەرە هاتۆنەتە سەر شەقام و دروشمی مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر ده‌ڵێنه‌وه.
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: دەستپێکی مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستانی ئێران

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
