
لە درێژەی مانگرتن و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دژ بە شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی، خەلکی شارەکانی دیکەی ئێران پشتیوانی و هاودەنگی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان دەربڕی. ناوەندە مەدەنییەکان و لاوان و خوێندکارانی زانکوەکانی شاری تاران وەک زانکۆی تاران, ئەمیرکەبیر, پۆلی تێکنیک, تەباتەبایی, تەربیەت مۆدەڕس, بەهەشتی, هۆنەر و هەروەها زانکۆی ئیسفهان و شارەکانی شیراز و کەرەج هەتا ئێستا هاودەنگی خۆیان دەربڕیوە و بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە ئەم کارەساتە و سیاسەتە دژە مرۆییەکانی حکومتی ئاخوندی ئێران دەنگی ناڕەزایەتیان دەربڕی.
هەروەها محەممەد ئاقاسوڵتان برای ندا ئاقاسوڵتان ووتی تۆڵەی دانە بە دانەی خوێنی ڕژاوی لاوانی وڵاتەکەمان دەکەینەوەو دەبێ چاوەڕوانی تۆڵەمان بن. هەروەها دایکی سەتاری بەهەشتی دەسەڵاتی تینوو بە خوێن ناو برد و بە بەرزکردنەوەی وێنەی کوڕەکەی هاودەردی و هاودەنگی خۆی لەگەڵ خانەوادەی ئەمینی و خەڵکی کوردستان دەربڕی.
شایانی باسە هێزی سەرکوتکەری ئاخوندی هێرشی دڕندانەیان کردۆتە سەر ناڕازیان لە زانکۆی ئەمیر کەبیر و بەردەم زانکۆکانی دیکەیان کردۆتە مۆڵگەی هێزەکانیان.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: خەڵکی شارەکانی دیکەی ئێران پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کوردستان دەکەن

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
