له‌سه‌رهێل 88
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران شەهید کردنی ژینا ئەمینی مەحکوم و ئەنجام دەرانی ڕسوا دەکات

جەماوەری بەشەرفی کوردستان!
ئافرەتانی خۆڕاگر و بوێر !
زیاترلە چوار دەیەیە نەتەوەی کورد بە تێکڕای چین و تووێژەکانیەوە بە تایبەت ئافرەتان لە لایەن دەسەڵاتی دواکەوتوو و دژە ئافرەتی ئاخوندیەوە دەچەوسێنرێنەوە وهەر ڕۆژەو بە بیانویەک پەلاماری ئافرەتان دەدرێ و ماف و ئازادیەکانیان ژێر پێ دەنرێن
تووندوتیژی، چەوسانەوە و کوشتنی ئافرەتان لە ژێر حوکمی ناڕەوای ئاخونداندا بۆتە دیاردەیەکی ڕۆژانە و بەردەوام گوێمان لە هەواڵی ناخۆش و دڵتەزێن دەبێ.
هەواڵی دڵتەزێنی خۆکوژی شلێر ڕەسوڵی لە مەریوان، لە ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی خەرمانانی ١٤٠١ی کۆچی خۆری و شەهید کردنی ژینا ئەمینی “مەهسا” تەمەن ۲۲ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، کەچەند ڕۆژ پێش کەوتبوە بەر پەلاماری هێزە سەرکوتگەرەکانی بەناو"گشت ارشاد"ی ڕژیم.
هێزە سەرکوتکەرەکان بە بیانووی ناڕاست ژینا دەستەبەسەر و بە زۆر و لێدان ڕەوانەی بنکەکانیان دەکەن و ژینای جوانەمەرگ بە هۆی شکەنجەی بێ ڕەحمانە تووشی سەکتەی مێشک دەبێ و دوای سێ ڕۆژ لە مانەوە لە نەخۆشخانەی کەسرا، نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢٥ی خەرمانان گیانی لە دەستدا.
ژینا ئەمینی و بە گشتی ژنان و کچانی وەڵاتەکەمان قووربانیانی سیاسەتی دژە ژن، نابەرابەری و نا عەداڵەتیەکانی ڕژیمی ئاخوندین و هەتا ئەو دەسەڵاتە دژە ژن و ئازادیە هەبێ قوربانی زیاتر دەبێ.
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوم کردنی کوشتنی ژینا ئەمینی داوا لە ئافرەتان و بە گشتی خەڵکی کوردستان دەکات بێ دەنگ نەبن و دلێرانەتر دژ بە سیاسەتی دواکەوتووی ئاخوندان ڕابوەستن.
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی و یەکسانی خوازی ئافرەتانی کوردستان
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دواکەوتووی ئاخوندی
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١


ڕێکه‌وت: 2022-09-19 17:42:15
به‌شی ( ژنان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران شەهید کردنی ژینا ئەمینی مەحکوم و ئەنجام دەرانی ڕسوا دەکات