له‌سه‌رهێل 103
سێ‌شه‌مه 5 ره‌زبه‌ر 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌رین له‌ شاره‌کانی ئێران و کوردستان

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی و ڕاپه‌رین له‌ شاره‌کانی ئێران و کوردستان

خەباتمێدیا: ناڕه‌زایه‌تی و راپەرینەكانی خه‌ڵکی بوێر و ئازای شاره‌کانی کوردستان و ئێران، دژ به رژیمی نه‌گریس و دیکتاتۆری ئاخوندی درێژه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی، مانگرتن و ناڕەزایەتیەكان بۆ رۆژی دووهەم لە شارەكانی کوردستان و ئێران درێژەیان هەیە. بەپێی هەواڵەكان ئەمرۆ لە ژمارەیەك لە شارەكانی وەكوو سەقز، بانە، مەهاباد و لە تاران، ڕەشت، مەشهەد، تەورێز درێژەیان هەیە. هەروەها زۆرێک له‌ زانستگاكانی ئێراندا، له‌وانه‌: زانستگای عیلم و سه‌نعه‌ت، زانستگای به‌هه‌شتی له‌ تاران، زانستگای یه‌زد، زانستگای پزیشکی ته‌ورێز ،زانستگای علومی ئیجتماعی عه‌لامه‌، زانستگای خواڕه‌زمی که‌ره‌ج، زانستاگای سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان وێرای پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ خەڵكی داخداری سەقز و خانەوادەی ئەمینی، به‌ره‌وڕووی ‌هێزه‌ سەرکوتکه‌ره‌‌کانی ڕژیم بوونەوە. هه‌ر لەو پێوەندەدا ئه‌مڕۆ له هه‌ندێک لە ووڵاتانی جیهان گردبونه‌وهو كۆڕی جیاجیا پشتیوانی و هاودەردی خۆیان بۆ خەڵكی كوردستان و شاری سەقز و ناڕەزایەتی و مانگرتنەكانی خەڵكی شارەكانی كوردستان و ئێرانیان راگەیاند. كە دەكرێ ئیشارە بە گردبوونەوەی خانەوادەی كوژراوانی فرۆكە ئوكرانیەكە بكەین لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی پشگیری کۆمەڵەی بنەماڵەی قوربانیەكانی فڕۆکه‌ی مه‌ده‌نی ٧٥٢، که‌ له‌ ١٨ی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن سپای ترۆریستی پاسدارانه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌.
نیگەرانی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە سەرکوتکردنی ناڕازیان لە شارەكانی كوردستان و ئێران. نادی ئەلنەشیف، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت نیگەرانی خۆی لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵكی كوردستان و ئێران كە بەهۆی شەهیدكرانی ژینا ئەمینی شكڵی گرتووە.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ خاتوو نه‌شیف له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسیویه‌تی: "ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی كارامه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و بێ لایه‌نه‌ و كاریگه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی مردنی هەژێنەری مه‌هسا ئه‌مینی و تاوانی ئه‌شكه‌نجه‌ و خراپ مامه‌ڵه‌ كردن، به‌تایبه‌تی بۆ دڵنیایی خانەوادەكەی، بكرێ.
هەروەها لە زۆرێك لە وەڵاتانی ئوروپایی و ئەمریكا ئێرانیانی ئازادە و تێكۆشەر بۆ پشتیوانی و هاودەردی لەگەڵ خانەوادەی ژینا و خەڵكی سەقز، لە بەردەم سەفارەتەكانی رژیم و پارلەمانی ئەو وەڵاتانەی لێ دەژین كۆبوونەوە و بە دانی دروشمی جیاجیا ویستی خۆیان بۆ مقاومەت و خۆراگری و درێژە بە راپەرین و ناڕەزایەتیەكان بدەن و هەتا روخانی یەكجاری دەسەڵاتی دژە ژن و دژە مرۆڤی ئاخوندی بەردەوام بن.
لە ئاكامی نارەزایەتی و راپەرینەكانی دوو رۆژی رابردوودا لە شارەكانی كوردستان و ئێران ژمارەیەك لە راپەڕیوان لەلایەن هێزی داپڵۆسێنەرەكانی رژیمی ئاخوندیەوە شەهید و بریندار كراون بەپێی دوایین راپۆرتەكان بەو جۆرەیە:
بانە: 35 كەس بریندار
سەقز: 1 شەهید و 37 بریندار
سنە: 15 بریندار
مەهاباد: 22 بریندار
دیواندەرە: شەهیدێك و زیاتر لە 30 بریندار
بۆكان: 18 بریندار
مەریوان: 5 بریندار
تیكاب: 7 بریندار
قوروە: 10 بریندار
دێگولان: شەهیدێك و 15 بریندار
بیجار: 10 بریندار
كامیاران: 10 بریندار
شایانی گوتنە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ژمارەیەك لە شارەكانی كوردستان جارێكی دیكە هاتوونە مەیدان و لەگەڵ گەیشتنی راپۆرتەكانی ناوخۆ هەواڵەكان بڵاو دەكرێتەوە.


ڕێکه‌وت: 2022-09-20 22:07:25
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )






به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-09-19

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-09-16