له‌سه‌رهێل 87
سێ‌شه‌مه 5 ره‌زبه‌ر 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەشەمین ڕۆژی شەهید کرانی ژینا_ئەمینی و بەردەوامی ڕاپەڕینەکان

شەشەمین ڕۆژی شەهید کرانی ژینا_ئەمینی و بەردەوامی ڕاپەڕینەکان

ئەمڕۆ ۳۰ی خەرمانانی ۱۴۰۱ی کۆچی خۆری ڕاپەڕینە و ناڕەزایەتیەکانی سەرانسەری ئێران و کوردستان، دژ بە شەهید کردنی ژینا_ئەمینی بەردەوام بوون و سەرەڕای هەوڵی زۆری ڕژیم بۆ بەلاڕێدا بردنی ئەم ڕاپەڕینانە, خەڵکی تێکۆشەر و چاو کراوە بە دروشمی "مرگ بر ستمگر, چە شاه باشە چه رهبر" ئەو خەیاڵە خاوەی ڕژیمیان کردە بڵقی سەر ئاو.
خەڵکی ئازادیخواز و کۆڵنەدەر و بەهەڵویست لە شارەکانی ورمێ, زەنجان, تەورێز, سمنان, ڕزوان شاری گێلان, هەمەدان, ئامۆل, شەهر ڕەی, کرماشان, سەردەشت, ئیسفەهان و له تاران خوێندکارانی زانستگاکانی علوم و تەحقیقات, تاران, ئەزەهرا, بەهەشتی و عەلامە بە شێوەی بەرچاوە و گشتگیر تێکەڵ بە شەپولی جەماوەری ڕاپەڕیو بوون. هەروەها جەماوەری شاری بابول ئاگریان لە كەلانتەری بەردا، خەڵكی ئامولیش دەستیان بەسەر فەرمانداری ئەو شارەدا گرت و وێنە هەڵواسراوەكانی سەرانی رژیمیان دڕاند. تەورێزیش لەلایەن لاوانی ئەو شارەوە بە تەواوی كورنترۆڵ كراوە، سەردەشت بووەتە مەیدانی بەرەوڕووبوونەوەی هێزە دۆڕاوەكانی دەسەڵاتی لەرزۆكی ئاخوندی، لاوانی دێولان كەوتووەنە راوەدوونانی هێزە دۆڕاوەكانی رژیم، لە پاوە، نەوشەهر، سیرجان، قیشم، قائیمشار ماشینی هێزەكانی رژیم ئاگریان تێ بەردراوە. لە كرمان زێدی گەورە ترۆریست قاسمی سلێمانی لەلایەن خەڵكی ئەو شارەوە دەدڕێندرێ و ئاگری تێبەردەدرێ.ل لە مەرەند، شەهسەوار، تەنكابۆن، ساوە، پەرەند، ئیسلامشار، مەهاباد، ورمێ، كاشان، شنۆ، سەقز، سنە، مەرودەشت، شاڕی رەی، دێهلوڕان بە تەواوی كەوتوونە دەست لاوانی راپەریوی ئەو شارانە.
شایانی باسە هەتا ئەمڕۆ کە شەشەمین ڕۆژی ڕاپەڕینەکانە و هاوکاتە لە گەڵ ساڵڕۆژی لەدایک بوونی ژینا_ئەمینی ، لە وڵاتی تورکیە لە شاری ئیستانبول، خەڵک لە بەردەم باڵویزخانەی تیرۆریستی ئاخوندی ئێراندا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا کە بەداخەوە چەند کەسێک لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کراون.
لە ئێران و بەپێ دوایین ئامارەکان:
▫️ ئاروین ئیقباڵی ـ پاوە
▫️ ئاریا مەجیدپوور و️ ڕێباز ڕەزایی لە سەقز
▫️ ئەبووبەکر ئێراندووست ـ شنۆ
▫️ ڕێباز ڕەزایی ـ سەقز
مەریوان
▫️ شەهریار ئەفسەری ـ
▫️ خەبات وەیسی ـ
▫️ ڕێبوار کامەرانی‌پوور ـ
▫️ ئەمجەد ساعدی ـ
▫️ ئەوین ڕاستی ـ
▫️ کاوه کەریمی ـ سنە
کامیاران
▫️ ئیحسان فاتحی ـ
▫️ زانیار سەبووری ـ
▫️ هادی کەمانگەر ـ
▫️ محەمەد پەرویزی ـ
▫️ سیروان مورادی ـ
▫️ ئەنوەر قوربانی ـ
بۆکان
▫️ مەسعود کوردپوور ـ
▫️ خەسەرو کوردپوور ـ
▫️ کاوه فقیه‌ئەمیری ـ
و هەروەها خاتوو مینو مەجیدی خەڵکی قەسری شیرین بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە کرماشان شەهید کرا.
شایانی باسە حکومەت له دوایین کردەوەی ترسنۆکانەی خۆی دژ بە خەڵک و بەرەو سەر چونی ڕادەی پشتگیری کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهان و ئێران ئینستاگرامی فیلتەر کردووه.
ئاگری ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتوو تادێ زۆرتر گڕ و کڵپە دەستێنێ و توڕەیی و بێزاری بەڕادەێکە کە بناغەی ئەم دەسەڵاتە دژی گەلیەی خستۆتە لەرزە . گەلی ڕاپەڕیو بڕیاری داوە دار و پەردووی ئەو نیزام و دەسەڵاتە بە ئاگری بێ ئامانی خۆی بسووتێنێ و خۆڵە مێش و پاشماوەی سووتاوی بۆ هەمیشە بخاتە ناو زبڵدانی نەمانەوە.


ڕێکه‌وت: 2022-09-21 20:10:40
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )






به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-09-19

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-09-16