
گیرانی ووریا غەفووری جگە لەوەی کاردانەوەیەکی زۆری لە دونیای مەجازیدا هەبوو، لە ڕاگەیاندنە جیهانیەکانیش دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.
ووریا غەفووری کە ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەز لە ڕاهێنان لەگەڵ یانەی فوولاد، لەپێش چاوی منداڵەکانی دەست بەسەر کرابوو، بەردەوام ڕوانگەی ناڕەزایی لە بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی هەبووە و لە سەرەتای ڕاپەڕینەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران لە پاڵ خەڵکەکەی وەستاوە.
ڕۆژنامەی گاردیەن، تایمزی ئیسراییل، میرور، تایمز، میترۆ، ئەی بی سی نیوز، فرانس 24ئیلگازتینۆ، ئیتالیا و تەنانەت ئێلگارفیکۆی ئارژانتین و وجا ئابریلی بڕزیل هەر یەک لە ڕاپۆرتێکدا تیشکیان خستۆتە سەر گیرانی ئەم یاریزانە.
گاردیەن لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسی: کاپیتانی پێشووی باشگای ئیستقلالی تاران، بە ئاشکرا پشتیوانی لە کوردەکان کردووە و هەردەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ڕژیمی ئێرانی وتووە کە دەست لە کوشتنی کوردەکان هەڵگرن. ناوبراو پێشتریش بەهۆی ڕەخنە گرتن لە جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی پێشووی ڕژیم دەست بەسەر کرابوو.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: کاردانەوەیمیدیا دیارەکانی جیهان بەرانبەر بە گیرانی وریا غەفووری
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

