
خه‌باتمیدیا: ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی، شۆرای مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی بەپەلەی خۆیدا سەبارەت بە پێشێلکارییە مرۆییەکانی ڕێژیمی ئێران و هەروەها سەبارەت بە سەرکوتی دڕندانە و خوێناویی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران لەلایەن ڕێژیمی ئاخوندیه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر کوشتنی ٤٤٠ که‌س له ڕاپه‌ڕیوان، له‌نێو ئه‌و قوربانیانه‌ش دا ٦١ منداڵ و هه‌روه‌ها ده‌سبه‌سه‌رکردنی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر و سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر خەڵکی ناڕازیدا له‌سه‌ر پێشنیاری ووڵاتانی ئه‌ڵمان و ئیسلاند کۆبۆوه و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارنامه‌یه‌کی له‌سه‌ر پێکهێنانی کۆمیتەیەک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێرانی په‌سه‌ند کرد.
سکرتێری گشتی لێبوردنی نێودەوڵەتی پاش پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامە وتی کە سەرەنجام شورای مافی مرۆڤ هاواری خەڵکی ئێرانی بیست. ئەگنێس کالامار کە دوایین سەعاتەکانی پێنجشەممە شەو لە بەیاننامەیەکدا وتی: بڕیاری مێژوویی بۆ دروست کردنی کومیتەیەک کە بەدواداچوونەوە بۆ حەقیقەتەکان بکات, خاڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ بەرەوڕووبوون لەگەڵ پێشلکاریه مرۆییه‌کانی حکومه‌تی ئێران که ماوه‌یه‌کی زۆره چاوه‌ڕوانی بووین.
وەزیری دەرەوەی ئۆسترالیا بە ئاماژە کردن به بڕیاری شورای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان, دژکردەوەی حکومەتی ئاخوندی به‌رامبه‌ر بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران که داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌که‌ن، به دڕندانە و دزێو ناوبرد و پێداگری لەسەر هاوکاری و هاوئاهەنگی خەڵکانی ڕاپەڕیووی ئێران کرده‌وه ڕایگه‌یاند که پێویسته سزاکان بۆ سه‌ر ڕژیم به‌رده‌وام بن.
ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگه‌یاند که پەسەند کردنی ئەم بڕیارنامەیە نیشاندەری پێبەند بوونی هەرچی زۆرتری کۆمەڵگای جیهانیه بۆ فشارهێنان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌سه‌ر سەرکوتی وەحشیانەی خه‌ڵکی ئێران له‌لایه‌ن ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ئه‌و ڕژیمه‌وه. ناوبراو ڕایگه‌یاند که ئامریکا و یەکگرتووەکانی بۆ بەرگری لە جینایەتەکانی ڕژیم به‌رده‌وام ده‌بن.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە کردن بە دانوستانی شورای مافی مرۆڤ وێڕای پشتیوانی لە خەباتی مافخۆازانەی نەتەوەکانی ئێران, داوای بەرگری کردن لە سەرکوتی دڕندانەی حکومەتی ئاخۆندی دژ بە ئەو نەتەوانەی کرد.
یەکیەتی ئورووپاش ئەم بڕیارنامەی وەک دەستکەوتکی خەڵکی ناڕازی لە شەهید کرانی بێ بنەمای ژینا "مەهسا ئەمینی" و نەوید ئەفکاری و پویا بەختیاری ناو برد. کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی ئێران با بڵاو کردنی بەیاننامەیەک وێڕای پێ‌زانین لە مەحکوم کردنی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ئێران له دیاری کردنی کومیتەی پشتڕاستکەر پێشوازیان کرد.
جاوید ڕەحمان ڕێپۆرتەری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران، ئاماژه‌ی به‌کۆی پێشێلکاریه‌کانی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم و جینایه‌ته‌کانی ده‌زگا به‌کرێگیراوه‌کانی ڕژیم کرد‌و له‌سه‌ر کوشتنی ناڕازیان و به‌تایبه‌ت کوشتنی خەڵکی کوردستان و بەلووچستان و هەروەها ئاماژە بە بارودۆخی خراپی ئێستای شارەکانی مەهاباد، پیرانشار و جوانڕۆ و باقی شاره‌کانی تر له کوردستانی ئێران ووتی: ئێستا ڕووداوێکی مێژوویی لە ئێران لەئارادایە و دەبێ شۆرای مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی بە پێشێلکارییە مرۆییەکان لە ئێران بێنی و پێکهێنانی ئەو کۆمیتەیە ڕاستیی جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران زیاتر دەردەخا.
کاک بابه‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له نامه‌یه‌ک دا بۆ شورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڕایگه‌یاند که:
بێگومان هەڵوێستی دروستی ئێوه و سەرکۆنە کردنی جینایەتەكانی ڕژیمی دیكتاتۆری دەسەڵاتدار لە ئێران كە بەرانبەر بە خەڵكی كوردستانی ئێران و گەلانی ئێران ئەنجامی دەدا، كاریگەریی بەرچاوی دەبێ بۆ داداگایی جینایەتكاران لە دادگا جیهانیەکاندا. ئه‌م هه‌نگاوه دەرخەری بەرپرسایەتی ئەم ڕێكخراوە جیهانیە لە پێوەند بە پێشێلكاری مافی مرۆف و جینایەتكاری دەسەلاتدارانی ئێران لە بەرانبەر منداڵان،ژنان و تێكڕای چین و توێژەكانە لە ئێران‌دا.
له به‌شێکی تری ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتوه که : سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هاودەنگیەكە لە گەڵ شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكان و هەیئەتی دەرخستنی ڕاستیەكان لە پێوەند بە جینایەتەكانی دەسەڵاتداران لە بەرانبەر خەڵكی كوردستان و خەڵكی سەرانسەری ئێران‌دا.
شایه‌نی باسه که ئەم بڕیارنامە ۲۵ دەنگی ئەرێنی و ۶ دەنگی نەرێنی و ۱۶ دەنگی بێلایەن پەسەند کرا و حکومەتی ئاخوندی ئیرانیش لە بەرامبەردا ئەم بڕیارنامه‌ی دژ بە حکومەتی ئێران ناو برد و بەتوندی مەحکومی کرد.
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )
ناونیشای وتار: پێشوازی بەرفەراوان لە بڕیارنامه‌ی شورای مافی مرۆڤ دژ بەکردهوه دژه ئینسانیه‌کانی ڕژیم به‌رامبه‌ر به ناڕازیان و ڕاپه‌ڕیوان
لاوێکی خه‌ڵکی مه‌هاباد به‌ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
به‌شی : چالاکیه‌کان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

