
ڕۆژی هەینی ۴ی سەرماوەزی ۱۴۰۱ی هەتاوی, بەپێی بانگهێشت و ڕاگەیاندنی گشتی لە لایەن هێز و لایەنەکان, سینف, چین و توێژە مەدەنییەکان و بەتایبەت سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران خەڵک لە کوردستان و ئێران لە وڵامی پشتگیری مامۆستایانی ئایینی له ڕاپەڕینەکان و دەربڕینی هاودەنگی خۆیان لەگەڵ خەڵکی ڕاپریو, ئەو مزگەوتانەی کە مەلا بەکرێگیراو و سیخوڕەکان بەرنۆێژیان دەکرد یان بایکۆت کرد و بەشدارییان لە نوێژی هەینی بە بەرنوێژی مامۆستا نیشتمان پەروەرەکان کرد.
زۆربەی شارەکانی کوردستان و هەروەها شارەکانی بەلووچستان بە گەرمی پێشوازییان لەو بانگهێشتە کرد و پاش نوێژی هەینی دەستیان کرد بە دروشم دان و ڕاپەڕین. شارەکانی بەلووچستان دروشمی ئازادی و دیموکراسییان وتەوە و هەروەها بەبۆنەی کوشتاری دڕندانەی خەڵکی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە دروشمی جواروجۆر پشتگیری خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان دەربڕی.
لە بوشێهر و لە شاری شەهروم ژنانی ئەو شارە بۆ پشتیوانی لە ژنانی کورد و بەلووچ, جلی کوردی و بەلووچییان لە بەر کرد و وتیان دەبێ حکومەتی ئاخوندی بزانێت کە تەواوی ئێران یەکگرتوو و یەکپارچەیە.
هەروەها لە تاران خەڵک بۆ زمانی کوردی بۆ پشتگیری کوردستان دروشمیان وتەوە.
بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی هەینی تەنیا لە بەلووچستان هێزە سەرکوتکەرەکان ۴ کەسیان شەهید کردووە و دەیان کەس بریندار و هەزاران کەسیش سەرکوت کراون.
شایانی باسە لە دەستپێکی ڕاپەڕینەکان هەتا ڕۆژی ۴ی سەرماوەز, لە بەلووچستان ۹۷ کەس شەهید کراون و زۆرتر لە ۳۵۰ کەس بریندارن.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: بایکۆتی مزگەوتە حکومەتییەکان له ڕۆژی هەینی خوێناوی
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

