له‌سه‌رهێل 114
هه‌ینی 7 رێبه‌ندان 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان بەردەوامە

خەباتمێدیا: سەعاتێک دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و دەرکردنی بڕیارنامەیەک بۆ دامەزراندنی میکانیزمێکی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ سەبارەت بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەم بڕیارنامه‌یه‌ کرد و ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکایه‌ له‌ ده‌رکردنی ئێران له‌ کۆمیسیۆنی ژنانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان.
ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە ڕاگەیندراوێکی ڕۆژنامه‌وانیدا بە ئاماژەدان بە ئازایەتیی ئێرانییەکان و کوشتنیان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخوندیه‌وه‌، بە تایبەت لە شاری مەهاباد و سەرکوتکردنی چالاکانی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و دەرکردنی حوکمی ئێعدام لە دژی دەستبەسەرکراوان ڕایگه‌یاند که‌ ئەمریکا پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم سەرکوتکردنە دڕندانەیه‌ و حکومه‌تی ئێران لەجیاتی وڵامی دروست بۆ داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی ڕاپەڕیو دەست ئەداتە سەرکوتی ئەو خەڵکە مافخوازە، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ داوامان له‌م ڕژیمه‌ ئه‌وه‌یه‌‌ کە کۆتایی بە سەرکوتی دڕندانەی خۆی بێنێ و توندوتیژی دژی ژنان و کچان ڕابگرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها پێداگری لە ڕۆڵی گرنگی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاکێشانی سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ قەیرانی مافی مرۆڤ لە ئێران کردەوە و نووسی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە کە ئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ درک بە تێکچوونی بارودۆخی خراپی ئێران ده‌که‌ن، و ئەرکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە "ئەمڕۆ دروستکراوە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوانەی بەشدارن لە سەرکوتی توندوتیژی بەردەوامی گەلی ئێران دەستنیشان بکرێن و کردەوەکانیان بەڵگەدار بکرێت.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌‌که‌ی دا ڕایگه‌یاندوه‌ که‌ شورای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرنجی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەخاتە سەر قەیرانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆڵی ڕژیم له‌و ڕێکخراوه‌ که‌مده‌کاته‌وه‌. هەروەک کەملا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند، ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە کاردەکات بۆ دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافه‌کانی ژنان.
هەروەها بلینکن لە کۆتاییدا نووسیویەتی: ئێمە بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکەین کە هەموو ئێرانییەکان بتوانن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان کە لە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤدا هاتووە، بەهرەمەند بن.

ڕێکه‌وت: 2022-11-26 18:47:29
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان بەردەوامە