له‌سه‌رهێل 134
هه‌ینی 7 رێبه‌ندان 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
10مێرمنداڵ بە تۆمەتی مەحاربە و فەسادی سەر ئەرز دادگایی كراون

سەرچاوە هەواڵدەریەکان هەواڵیاندا 10مێرمنداڵی ژێر 18ساڵ تەمەن بەتۆمەتی بەتۆمەتی مەحاربە و فەسادی سەر ئەرز لەلایەن دادگای ڕژیمەوە دادگایی كراون.

بەوتەی هەندێک سەرچاوە، پەروەندەی ئەم مێرمنداڵانە لە دادگای ڕژیم لە کەرەج و ناوەندی پارێزگای ئەلبورز، وەگەڕ خراوەو ڕێگەشیان پێ نادرێت پارێزەر بۆ خۆیان بگرن. بەپێی بڕیارنامەكانی دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێران، تەنیا ئەو پارێزەرانە بۆیان هەیە ئەم شێوە دۆسیانە وە ئەستۆ بگرن کە لەلایەن خودی سەرۆكی دەزگای قەزایی رژیمەوە تەئید بکرێ و ناوەكانیان لای ئەو دەزگا سەركوتگەرەی رژیمەوە هەبێ.
موحسین بورهانی، پارێزەر و ئەندامی هەیئەتی زانستی زانکۆی تاران، لە تویتێکدا ئیشارەی دا بەوەی سنووری یاساشكێنیەكان بەردەوام لە جێ گۆڕكێدان و نووسی: ناتوانی بڕوا بەوە بکەیت کە بەبێ قەبووڵ کردنی داکۆکی کردن لەلایەن پارێزەرە دیاری کراوەكان و بەبێ لەبەر چاوگرتنی لێهاتوویی، ژمارەیەک مێرمنداڵی ژێر 18ساڵ تەمەن بەتۆمەتی محاربە و فەسادی سەر زەوی دادگایی بکرێن.
بەپێی مادەی 304ی یاسای لێكۆڵینەوەی جەزایی پەسەندکراوی 1392، پێڕاگەیشتن بە تاوانەکانی منداڵان و کەسانی خوار 18ساڵ تەمەن لە دەسەڵاتی دادگای منداڵان و مێرمنداڵاندایە و لە یاسای هیچ كام لەم لق و دادگاكانی دیكە نەناسراوە و ڕێگە بە بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی کەسانی سەروو 18ساڵ نەدراوە.
بەپێی مادەی 282ی یاسای سزادانی ڕژیمی ئێران پەسەندکراوی ساڵی 1392، تۆمەتی شەڕ دەتوانێت سزاگەلێکی وەکوو، لە سێدارەدان، بەسەلیب کێشان، بڕینی دەستی ڕاست و قاچی چەپ و دەرکردن لە ووڵات بێت.
سەپاندنی هەر كام لەم سزایانە بە ڕێژەی لەگەڵ ئەو تاوانەی کە ئەنجام دراوە، بە قازیە دەسپێردرێت.
ناوەندە نێودەوڵەتیەکان لەوانە مافی مرۆڤ و ژمارەیەک لە شارەزایانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوانە جاوید ڕەحمان، ڕاپۆتدەری تایبەتی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، و مۆریس تید باڵ، بینز، بەپەلە و ئارەزوومەندانە، داوایان لە بەرپرسانی ڕژیمی ئێران کردووە کە دەست لە شکەنجە و ئێعدامی خەڵکی ناڕازی هەڵگرێت.

ڕێکه‌وت: 2022-11-30 17:44:07
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: 10مێرمنداڵ بە تۆمەتی مەحاربە و فەسادی سەر ئەرز دادگایی كراون