
رۆژی شەممە 19ی سەرماوەزی 1401ی هەتاوی، كوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە بەردەم شارەوانی شاری ئوسلۆی پایتەختی نۆروێژژ، كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە كوشتن و سێدارەی راپەریوان لەلایەن رژیمی ئاخوندی ئێران و هەروەها بۆ پشتیوانی لە شۆرشی ژینا لە كوردستان و ئێران بەرێوەبرد.
ئەو كۆبوونەوە جەماوەریە كە هاوكات بوو لەگەڵ بەخشینی جایزەی ئاشتی نۆبێل و لەلایەن هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێرانەوە ئامادەكاری بۆ كرابوو، ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردانی وەڵاتپارێز و ئێرانیانی ئازادیخواز بەشداریان تێدا كرد.
لەو گردبوونەوەدا بەشداران بە دانی دروشمی جیاجیا ناڕەزایەتی خۆیان لە جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدامی موحسین شكاری و سەپاندنی حوكمی سێدارە بەسەر گیراوانی ئەم دواییەی كوردستان و ئێران دەربڕی و بە توندی ئەو حوكمە نارەوایانەیان لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمنەوە مەحكوم كرد. هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ شۆرشی ژینا و بەردەوامی ئەو شۆرشە دەربڕی و داوایان لە وەلاتانی ئوروپایی و بەتایبەت وەڵاتی نۆروێژ كرد كە فشاری زیاتر بخەنە سەر دەسەڵاتی ئاخوندی و سەفارەت و جاسووسخانەكانی ئەو رژیمە لە وەڵاتەكانیان داخەن.
شایانی باسە ژمارەیەک لە ئەندامانی کومیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستان ئێران لەو کۆبوونەوە جەماوەریەدا بەشدار بوون.
بهشی ( چالاکیهکان )
ناونیشای وتار: كۆبوونەوەی ناڕەزایەتی كوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە ئوسلۆ
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

