
جەماوەری تێكۆشەری كوردستان!
خەڵكی ڕاپەڕیوی ئێران!
مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتیە نیشتمان پەروەرەكانی كوردستان!
لای هەمووان ئاشكرایە، ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دوو لاوی بێ تاوانی بە ناوەكانی موحسین شكاری و محەممەد ڕەزا ڕەهنەوەردی بە بێ بوونی هیچ تاوانێك لە بێدادگاكانیدا، حوكمی ئیعدامی بەسەردا سەپاندن و شەهیدی كردن.
بە پێ زانیاریەكان فەرزاد و فەرهاد تەهازادە دوو لاوی كوردی خەڵكی شاری شنۆ، حوكمی ئیعدامیان بە سەردا دراوەو، هەروەها مەهدی كەرەمی، مەحەممەد بروغنی لە زیندانی ڕەجایی شار، حوسەین محەممەدی فوتباڵیست و چەند لاوی دیكە لە ئێران و كوردستان، بە بێ بوونی هیچ تاوانێک ،حوكمی ناڕەوای ئیعدامیان بە سەردا سەپێندراوە و ئەگەری بەڕێوەچوونی حوكمی قەتڵ و شەهید كردنیان لە ئان و سات دایە .
ئاشكرایە ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بە ئامانجی ترساندنی تێکڕای گەلانی ئێران و بە ئامانجی كۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتیەكانی جەماوەر، دەست لە هیچ جینایەتێك ناپارێزێ. دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە خەیاڵی خاویان پێ یان وایە دەتوانن بە شكەنجە، زیندانی کردن و شەهید كردنی تێكۆشەران و ئازادیخوازان، كۆتایی بە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بێنن.
هاونیشتمانیانی ستەملێكراو!
كەسایەتیە كۆمەڵایەتی و ئایینیەکان!
داواتان لێدەکەم بۆ ڕزگار كردنی گیانی لاوانی شۆڕشگێڕو نیشتمان پەروەر، بە پێكهێنانی كۆبونەوەی جەماوەریی و دەربڕینی ناڕەزایەتی و دەرکردنی ڕاگەێندراو، لە بەرانبەر حوكمی ناڕەوای بە ناو دادگاكانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی ئەرکی ئینسانی و نیشتمانی و نەتەوایەتی و ئایینی خۆتان بە جێ بێنن و هەوڵی بە پەڵە بدەن بۆ ڕزگار کردنی گیانی زیندانیانی بێ تاوان.
بە تایبەت داوا لە مامۆستایانی ئایینی كوردستان و ئوستادانی دانشگاكان و مەعیلم و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەو مەدرەسەكان دەکەم، لە هەر بۆنەێك و بە هەر شێوەیەک دەتوانن لە بەرانبەر ستەم و بێدادی و جینایەتی ئاخوندەكان هەڵوێست بگرن.
بە بەردەوام بوون لە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئاخوندی، ڕەوتی ڕوخانی ئەو حكومەتە جینایەتكارە خێراتر دەكا.
ڕزگار كردنی گیانی تێكۆشەران و ئازادی زیندانیانی سیاسی و گەیشتن بە ئازادی و دیموكراسی و كۆتایی هاتن بە دەسەلاتی ئاخوندەكان، بەندە بە بەردەوام بوونی ئەو شۆڕشە ڕەوا و نەپساوەی خەڵكی ئێران و كوردستان.
بڕوخێ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
ڕزگاری و ئازادی و سەرفرازی بۆ زیندانیان و دیلكراوانی كوردستان و ئێران لە چاڵە ڕەشەكانی دیكتاتۆری ئاخوندی دا
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۲٤ی سەرماوەزی ۱٤۰۱ کۆچی خۆری
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: بۆ ڕزگار كردنی گیانی زیندانیانی سیاسی، تێبكۆشین
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
بهشی : سکرتێری گشتی رۆژ: 2023-03-30

ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29
بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29

