
کاک بابەشێخ حوسەینی، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە ووتاریداو لە وتەکانی باسی لە دلێری و چاونەترسی و بوێری شەهید دیاركردو ووتی:شەهید دیار وەک نەریتێکی ڕێبوارانی ڕاستەقینەی سازمانی خەبات، تا دوا هەناسەی خۆی تەرخانی رێبازەکەی کرد و هەتا گیان لە لەشیدا بوو شەڕی لەگەل بەکرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی کرد و بوێرانەو سەربەرزانە پەیوەست بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی کورد و کوردستان و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو. شەهید دیار تەنیا نموونەیەکە لەو شەهیدانەی سازمانی خەبات بوو کە گیانی پاکیان پێشکەش بەم رێبازە کرد و دلێرانە هەتا کۆتا چرکەی ژیانیان کۆڵیان نەدا و سەلماندیان کە ژیان خۆیان کردە فیدا بۆ گەیشتن بە ئازادی وڵات و نیشتمان و کەمترین چت لەلایان گیانیان بوو بەخشیان بۆ ئازادیی ووڵات و بۆ ڕێبازی سازمانی خەبات. بەڕێز کاک بابەشێخ لە درێژەدا وتی: شەهید دیار بۆ بەشداری لە خەباتی ژن، ژیان، ئازادی، رێگای ناوخۆی ووڵاتی گرتە پێش و دەیزانی هەنگاو لە رێگایەک دەنێ کە رەنگە هیچ رێگایەکی گەڕانەوەی نەبێ. بەڵام هەڵیبژارد کە شان بە شانی خەڵکی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی نەگریسی ئاخوندی ئەرکی خۆی بە نیشتمانی داگیرکراو و گەلی ستەملێكراو ئەدا بکات.
بویە ئەو رێگایە کە هەڵیبژاد رێگایەکی پاک و بێگەردەو ئێستا لەسەر شانی ئێمەیە کە درێژەدەری ئەو ڕێگایە بین.
کاک بابەشێخ هاتە سەر باسە سیاسیەكان و ووتی: کەسانێک هەن كە ئاڵترناتیڤی درۆ ساختە لە دەرەوەی ووڵات پێك دێنن و کە هەوڵ دەدەن شوڕش بە لاڕێدا ببەن، کەسانێک کە خۆیان بە کوڕی شا هەڵواسیوە و هەوڵ ئەدەن لە کۆڕی ئەو خەیانەتکارە کە دواکەوتووی رێگاکەی باوکیەتی، کەسێکی باش و دڵسوز لە بە چاوی خەڵک دروست بکەن. بەڵام نازانن کە خەڵک زۆر بە باشی و چاو کراوەیی و ووشیاری هیچ جیاوازییەک لە نێوان کۆڕی شاو و کۆڕی خامنەیی ناكەن و بە سەرکۆتکەری خەڵکی بێتاوانی کوردستان و ئێرانیان زانیون و دەزانن. سازمانی خەبات زۆر بە روونی دژایەتی خۆی لە هەر هەوڵێك بۆ هێنانە پێشی كوڕی شا ڕاگەیاندوەو پێ وایە ئالتێرناتیڤی راستەقینە بۆ جێگرەوەی دەسەڵاتی ئاخوندیی، شورای میللی موقاومەتی ئێرانەو ئەو شۆڕایەدەتوانێ جێگرەوەیەکی كاتی و شیاو بێ بو ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە.
لە بەشی كۆتایی ووتارەكەیدا ووتی:رژیمی ئێران بە خەیاڵی خاوی خوی پێی وایە بە زیندانی کردن، شکەنجە،شەهید کردن، ئێعدام و سەرکوت، دەتوانێ پێش بە بەرخۆدان، راپەڕین وشۆڕش و ڕووخانی بگرێ، بەڵام نەک نەیتوانیوە پێش بەو خەڵکە بگرێت، بەڵکوو سەركوت و هەڕەشەو جینایەتكاریەكانی بوونە هۆی هاندان و توڕەیی زۆرتری خەڵک بۆ خەبات دژ بەو دەسەڵاتە داگیرکەرە. دەبینین شۆڕشی ژینا زیاتر لە ١٢٠ رۆژە درێژەی هەیەو ئەو شۆڕشە سەلماندی کە رژیمی ئاخوندی ناتوانێت پێش بە هەستی ئازادیخوازی خەڵک بگرێت و رۆژ لەدوای رۆژ نزیکتر بە رووخان دەبێتەوە.
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: وتاری بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، لە رێوڕەسمی پرسەی شەهید دیار ئەحمەدنژاد
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

