
خەباتمێدیا: کارناسان بە ڕۆژنامەی بریتانیایی" ئێکسپرێس " ڕایانگەیاندووە، ڕژیمی ئاخۆندی دەیهەوێت لەم ماوەیەدا دەستپێگەیشتنی بە چەکی ناوکەیی ئاشکرا بکات. بە وتەی ئەم پسپۆرانە, ئەم کردەوەی ڕژیمی ئاخوندی بەبۆنەی ڕێگری کردن لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەیەو لە ئێستادا ئێران ۷۵ کیلۆ ئۆرانیۆمی پاڵێوراوی ۶۰٪ی لە بەر دەستدایە بەڵام پێویستیان بە کڵاوەی ناوکەیی هەیە لە هێشتا ئەوەیان لەپێش دەستا نییە.
هەروەها ئەم ڕۆژنامەیە وتی هەواڵدەریە باوڕپێکراوەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژیمی ئاخۆندی تەنیا چەند هەفتەیەکی ماوە بۆ دەستپێیگەیشتن بە ئۆرانیۆمی پاڵێوراو۹۰٪.
حکومەتی ئیسرایل لەسەر ئەم بابەتە ڕایگەیاند، کە ئەگەر پێویست بکات و مەترسی ئەوە بێت کە ئەو دەسڵاتە دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات, هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران.
بە وتەی ئەم ڕۆژنامەیە, کارناسانی ئەو بوارە دەڵێن ڕژیمی ئێران فشارێکی زۆری ناوخۆیی و دەرەکی لەسەرەو بەرەو ڕووخان دەڕوات, هەربۆیە پێی وایە ئەگەر دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات دەتوانێ پێش بە ڕووخانی حکومەتەکەی بگرێت.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: چەکی ناوکەیی ئامرازێک بۆ بەرگری لە ڕووخانی دەسەڵاتی ئاخۆندی
لاوێکی خهڵکی مههاباد بهتهقهی هێزهکانی ڕژیم بریندارکراوه و له کۆمادایه
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-01-26

بەشداری كومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لە سمینارێكی وتەبێژی حیزبی دیموكرات
بهشی : چالاکیهکان رۆژ: 2023-01-25
هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم پەلاماری ماڵێك دەدەن و سێ برا بریندار دەكەن
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-01-24

