
خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی, "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە دوو مامۆستای ئایینی, بە ناوەکانی مامۆستا "ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە" مامۆستای مزگەوتی نەنەڵەی سەر بە شاری سنە و مامۆستا "لوقمان ئەمینی" مامۆستای مزگەوتی "چوار یاری نەبی" شاری سنە, لە لایەن هێزە ئەمنییە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم پاش گرتنی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی, هێرشیان کردۆته سەر ماڵی بەڕێزیان لە گوندی نەنەڵەو ماڵەکەیان پشکنیوە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە مامۆستا ئیبراهیم کەریمی, پێشتر لەلایەن دادگای تایبەت بە ڕۆحانیەتی شاری هەمەدان لە ڕێکەوتی ۱۶ و ۱۸ ڕێبەندان, بانگهێشت کراوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندوە کە ئەم دوو مامۆستا کورد و سونییە, لە چەند مانگی ڕابردودا پشتگیری خۆیان لە خەڵک و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵات ڕاگەیاندوە.
تا ئێستا لانیکەم ۷ مامۆستای کوردی سوننی لە شارەکانی, پیرانشار, سەردەشت و سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی گیراون.
مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە شارەکانی, پیرانشار, نەغەدە و شنۆ, وێڕای هاوپەیوەندی و پشتگیری لە هەڵوێستەکانی مامۆستایان و ڕۆحانیەکانی بەلووچستان, گوڵستان و کوردستان, لە ڕاگەیندراوێکدا سەرکوتی دڕندانەو گرتنی سەرەڕۆیانە و سەپاندنی سزای بێ بنەما بۆ سەر خەڵکی ناڕازی لە لایەن دەسەڵاتەوە مەحکووم کرد و ڕایانگەیاند کە ئەو سزایانە بنەمای شەرعی و یاسایی نییە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: گیرانی دوو مامۆستای ئایینی لە شاری سنە
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
بهشی : سکرتێری گشتی رۆژ: 2023-03-30

ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29
بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29

