
ماردین زاهدی
پەروەردە یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی ووڵاتی جیهانەو سەرمایەی ووڵات و پشتیوانی هەمەلایەن و بایەخی زۆری پێی دەدرێ.
لە کۆمەڵگەی پێشکەوتوو و گەشەسەندوەكان زۆرترین گرینگی بەم پرسە دەدەن و هەموو توانایان بۆ درووست بەڕێوە بردنی بەکاردێنێنن.
هەروەک ئاشكرایە حکومەتەکان لە جیهان دا دەبنە دوو شێوە،جۆرێك لە حكومەتەكان لەبەرەی خەڵکن و بە پێی پێوەرەکانی دموکراسی، بۆ بەرژەوەندی گشتی كار دەكەن و لە خزمەت جەماوەری ووڵاتەكەیاندان و جۆری دووهەمی کە ئەو دەسەڵاتانەن كە دیکتاتۆرن و بەپێچەوانەی بنەماکانی دیموکراسی حكومەت بە سەر خەڵكدا دەكەن و تەنیا گرینگی بە بەرژەوەندی توێژێکی دیاری کراو ئەدەن.
رژیمی ئاخوندی ئێران یەکێک لەو دەسەڵاتانەیە، کە تەنیا لە رێگای سەرکوت و چەوسانەوەی نەتەوەکانی ئێران توانیویەتی درێژە بە حکومەتی نگریسی بدات. ئەم حکومەتە نەک هیچ بایەخ و گرینگییەک بە بابەتی پەروەردەی دروست و شیاو نادات، بەڵکوو هەموو داهات و هێزی كارو هێزی چەكدارەكانی بەکار دێنێ بۆ مانەوەی تا ئەو ڕادەیەی حاستی بەشی پەروەردەو خوێندنیش دەكاتە قوربانی.
هەر وەک ئاماژە کرا، حاستی سەرکەوتوویی هەر ووڵاتێک بەشی سەرەكی بەستراوەتەوە بە پێشكەوتن و سەرکەوتوویی لایەنی زانستی و گەشەی زانستی و بەمجۆرە هەڵسەنگاندنی لە ناوەندە جیهانیەكاندا پیێ دەكرێ.
بێگومان زانستەكان و پێشكەوتنی زانستی و ئاكادیمی، بابەتەکانی سیاسی، پزیشکی، دەرمانی، سەنعەتی، پیشەسازی و ئابوری و هتد... بێت لە خۆ دەگرێ، بەڵام حکومەتی ئاخوندی ئێران زۆرترین هەوڵ و چالاكی زیانباری خستۆتە سەر بابەتی سەربازی و هەوڵ بۆ دروست كردنی چەکی ناوکەیی و ڕێگەپێیدان بە سپای ترۆریستی پاسداران بۆ سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵک و هەروەها بابەتی مەزهەبی و پەرەپێیدان بە بیری چەقبەستوو و دواكەوتوانەو زانست و هەلی فێربوونی خەڵک و ئەو بودجە کە بو خۆێندن و فێرکاری بۆ ئاسایشی وڵات دەبێ دابین بکرێ، لە رێگەی چەک و چۆڵ و ئاژاوەگێڕی ناوچەیی و جیهانی و پشتیوانی لە تیرۆریزم بە فیڕۆی دەدات.
خاڵێکی دیکەی ئەم بابەتە کە شایانی باس کردنە، شێوەی پەروەردەی دواكەوتوانەیە لە خۆێندنگاکانی ئێران و کوردستان، لە پێش هەموو بابەتێک، دەبێ خوێندنی سەرەتایی بۆ هەموو خەڵکی ئێران بە خۆڕایی بێ و کەسی لێی بێبەری نەبێت بەڵام خۆێندن و پەروەردە بۆ خۆێندكاران لە ئێران خەرج و تێچووی زۆری دەوێ. خاڵی دووهەم، دەبێ دەسەلات هەوڵ بۆ دەرخستنی بلێمەتی منداڵان بدات، بەڵام منداڵان و لاوان لە سیستەمی گەندەڵی پەروەردەی ئاخوندی بلیمەتەکان سەرکۆت دەکرێن. لە لایەكی دیكەوە باری خراپی دارایی بۆتە هۆی پاشەكشەی خوێندكاران لە خۆێندن.
خوێندكاران لە کوردستانیشدا بە بۆنەی ئەو خاڵانەی باسی لێوە کرا، فشارێکی زۆریان لەسەرە، سەرەڕای ئەوانەش حکومەتی ئاخوندی ئێران زۆرترین حەز و خولیای ئەوەیە کە ئەو خەڵکە كەمتر ووشیارو چاوکراوە بن و حەقیقەت و ناوەرۆکی ئەو دەسەڵاتەیان بۆ دەرنەکەوێت، خۆێندەوار بوون بە مەترسی دژ بە دەسەڵات دەزانێ، هەربۆیە راستییەکان دەشارێتەوەو هەموو هەوڵی خۆی بۆ بەلارێ بردنی لایەنی ووشیاریی لاوان و خوێندكاران دەدات. حکومەت وای کردوە کە خوێندکارانی کورد، دەرفەت و مەجالی پێویستیان بۆ درێژە بە خوێندن نەبێ و ئەوەوش بووەتە هۆی ئەوەی که بە داهاتوو بێ هیوا بن. لە ڕاستی دا زۆربەی هەرە زۆری دەرفەتەکان بۆ خۆێندن و رۆیشتنە سەرکار و دامەزران تایبەت بە توێژی سەر بە دەسەڵاتەو کەسانی دیکە ئەو مەجاڵ و دەرفەتەیان پێی نادرێت کە بە کار و پیشەی دیاری کراوی خۆیان بگەن.
باس کردن لە سەر کێشەو گرفتەکانی خۆێندکاران لە کوردستان بەدڵنیاییەو بە یەک بابەت و لە نووسینێکدا کۆتایی پێ نایەت و لە هەلوومەرجی ئەمڕۆی کوردستان و ئێران، رۆژ لە دوای رۆژ زۆرتر پەرە دەستێنێ. ئەوەش کە ڕوون و حاشاهەڵنەگرە ئەو راستیەیە کە تەنیا رێگەی چارەسەر کردنی ئەم کێشەو گرفتانە، رووخانی ئەو دەسەڵاتەو جێگر کردنی حکومەتێکی دیمۆکراتیک و پارلەمانییە کە لەبەرەی خەڵک بێ و كار بە بنەماکانی دیمۆکراسی بکات.
بهشی ( سیاسی )
ناونیشای وتار: کێشەی خوێندکاران لە کوردستاندا
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
بهشی : سکرتێری گشتی رۆژ: 2023-03-30

ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29
بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29

