
ماردین زاهدی
ژنان لە کوردستان و ئێران، چەندین ساڵە کە بەهۆی بوونی قانون و یاسا دژە ژنەکان و هەروەها کلتووری دواکەوتووی نێو کۆمەڵگە، زۆڵم و زۆری لە ڕادەبەدەریان لێی دەکرێ و دەچەوسێنەوە. لەم ماوەیەدا چەندین هەواڵی کوشتنی ژنان لە لایەن پیاوێکەوە بڵاوكرایەوە، ئەو پیاوە رەنگە مێردی، برای، باوکی، دەزگیرانی یان خۆشەویستی و یان هەرکەسێکی دیکە بێ، کە ئەو ژنە بە موڵکی خۆی دەزانێ،ئەو بیركردنەوەیەو ئەو ڕوانگەیەی كە خاوەنداریەتی و مرۆفێك خاوەنی مرۆفێكی دیكە بێ لە هیچ باوەڕو قانونێكدا ڕێگە پێدراو نیە.
لە ماوەی دەسەڵاتدارای ئاخوندەكان لە ئێراندا،سەدان جار بڵاو کراوەتەوە و بینیومانە کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەو حکومەتە ستەم لە ئافرەتان و ژنان كراوە.ئەو دەسەڵاتە دژە ئینسانیە، بە دانانی قانونی دواكەوتوانە، ڕێگە خۆش كەر بووە بۆ ئەوەی بە یاسا ستەم لە ژنان بكرێ و پارێزگاری لەو كەسانە بكات كە ستەم لە ئافرەتان دەكەن كە ئەو سیاسەتی ڕژیم بۆتە هۆی زۆرتر بوونی کردەوەی ناڕەوا دژ بە ژنان.
بەپێی ئەو سیاسەت و هەڵوێستانەی دەسەڵات دەردەكەوێ هاندەری ئەو کردەوانەیەو بۆ ئەوەی ئاسایش و هێمنی لە کۆمەڵگەو خانەوادەكاندا نەمێنێ و درێژە بە تەمەنی نەگریسی بدات.
حاشا هەڵنەگرە کە سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا، زۆر ڕاستیی بۆ خەڵکی ئێران ئاشکرا کرد و روون کرایەوە کە زۆربەی ئەو توندووتیژیانە کە دژ بە ئافرەتان دەکرێ و دەكرا، بە بۆنەی سیاسەتی دژمنكارانەو تەبلیغاتی دەسەڵات بوو و زۆربەی خەڵک لەو کردەوە دژە مرۆڤانە بێزارن. دەبینین کە پیاوانی رووناکبیر چۆن دەستی ژن و خۆشک و کەس و کارەکانیان دەگرن و شان بە شانیان بە سەربەرزیەوە داوای مافەکانیان دەکەن. دەبینین کە چەندین کۆڕی تێكۆشەر خۆیان فیدای شۆڕشی ژینا کرد و باوکانیان شەهامەت و بوێری ژنانیان بو بەنموونە هێنایەوە. بەڵام ئەوە کۆتایی کار نییەو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کلتووری نەشیاو، رێگایەکی زۆرمان لەپێسەو دەبێ هەوڵی زیاتر بدرێ بۆ كۆتایی هێنان بە ستەم لە ئافرەتان.
جێگەی دڵخۆشیە کوردستان چەندین ساڵە کە پێشەنگی شۆڕشەو دەرفەتی ئەوەی داوە کە ژنان شان بە شانی پیاوان لە گۆڕەپانی خەبان بن و دژ بە هەڵاواردنی رەگەزایەتی و دژ بە رژیمی ئاخوندی ئێران کە سەرەکی ترین هۆی ئەو هەڵاواردنەیە موبارزە بکەن. ئێستاش پاش دەستپێکی شۆڕشی ژینا، کە کوردستان هەڵگری ئاڵای پێشەنگایەتی ئەو شوڕشەیە، بیستنی هەواڵی کوشتنی ژنێک لە لایەن پیاوێکەوە، بە هەر بیانووێک،گەلێك سەختەو بە پێچەوانەی ئامانجەكان و گیان فیدا کردن و ئیعدام و سەرکوت و چاوکوێر کردنەی خەڵکی راپەڕیو و مافویستە. دیاردەی کوشتنی ژن، لە ژێر ناوی نامووس یان هەر ناوێکی دیکە، لە سەردەمی شوڕشی ژینا و سەردەمی هوشیاری كۆمەڵایەتی و پێشكەوتن و رووناکبیری، نەک هیچ جۆرە بیانوێك و بەڵگە هێنانەوەیەك هەڵناگرێ، بەڵکوو بەجوانی یەک راستیمان بۆ روون دەکاتەوە، ئەوەش ئەوەیە کە لەم کاتەدا کە ئەو حکومەتە دەستدرێژی جنسی نە تەنیا بۆ کچان، بەڵکوو بۆ کۆران لە گرتووخانەکان و زیندانەکان وەک ئامرازێکی هەڕەشەو بۆ ددان پێدانان بە تاوانێك كە نەیانكردوە بەکار دێنێ، بێگومان ئەوانەی لە ناو كۆمەڵگەدا ستەم لە ژنان و كچان دەكەن و هاواكارو هاوتەریبی دەسەڵاتدارە دیكتاتۆرەكانی ئێرانن.هەر بۆیە پێویستە تا سەرکەوتنی یەکجاری و گەیشتن بە ئازادی درێژە بە راپەڕینەکان بدەین،بۆ ئەوەی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی لە ناوبچێ كە بە لە ناوچوونی ئەو ڕژیمە،شاهیدی کۆتایی هاتن بە بەشێكی زۆری ستەم و ناڕەواییەكان لەگەل ئافرەتانی كوردستان و ئێران دەبین.
ڕێکهوت: 2023-02-01 14:53:30
بهشی ( سیاسی )
ناونیشای وتار: کوشتن بە بیانووی نامووس تاوانێكی نەبەخشراوە
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
بهشی : سکرتێری گشتی رۆژ: 2023-03-30

ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29
بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29

