له‌سه‌رهێل 139
هه‌ینی 11 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
نوێنەری ڕژیم لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان, هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

خەباتمێدیا: نوێنەرایەتی ڕژیمی ئاخوندی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان, هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و دەڵێ هەرجۆرە ڕۆڵی ئەمریکا لە هێرشی سەربازی دژ بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران, دەبێتە هۆی شەڕێکی بەربڵاو و هەموو ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوه.
ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی ڕێبەندان, ئەندامێکی ئنوێنەرایەتی ڕژیم لە لێدوان لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیوزویک" وتی: لە ڕوانگەی رژیمی ئێرانەوه هەرجۆرە هەوڵی سەربازی دژ بە ئێران بە واتای شەڕی ڕاستەوخۆ دژ بە تارانە و لە ئەگەری ڕووداوی شەڕ, ئەمریکا بەرپرسی کاردانەوەکان لە ناوچەکەو جیهان دەبێ.
پێشتر ڕۆژنامەی ئیسرائیلی "جروزالم پست" لەزاری سەرچاوەی زانیارییەکانی ڕۆژئاوایی و دەرەکی پێداگری لەوە کرد کە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوەکانی ڕژیم لە ئیسفەهان سەرکوتوو بووەو دەسەڵات نایهەوێ ئەو ڕاستییە ئاشکرا بکات. هەر لەم پەیوەندییەدا هەواڵدەری "سی ئێن ئێن" ڕایگەیاند, هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئاگاداری ئەو وڵاتە, ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێرشانە لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە سەر دامەزراوەکانی ڕژیم لە ئیسفەهان.
بۆ وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی شەممە ۸ی ڕیبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی, وەزارەتی دیفاعی رژیمی ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا, هێرشی پەهبادی بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی لە شاری ئیسفەهانی سەلماند.

ڕێکه‌وت: 2023-02-02 06:40:13
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: نوێنەری ڕژیم لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان, هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات