
خەباتمێدیا: فەرماندەیی سەربازی ناوەندی ئەمریکا "سنتکهام" ڕایگەیاند کە لە ۴ جار هەوڵ و بەدواداچووندا, توانیویانە ۴ باری قاچاغی چەک و تەقەمەنی کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ڕێگای دەریاوە بۆ حوسییەکانی یەمەنی ناردووە گرتوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ۱۲ی ڕێبەندانی ۱۴۰۱ی هەتاوی, "مایکل کورلا" فەرماندەی, فەرماندەهی ناوەندی ئەمریکا, بەبۆنەی گرتنی ۱۰۰ ماتۆری فرۆکەی بێ فرۆکەوان, کە دەسەڵاتی ئاخوندی بۆ حەوسییەکانی ناردوە, دەسخۆشی و پێیزانینی لە هێزە ئەمنییەکانی یەمەن کرد.
هەروەها چوارشممە ۱۲ی ڕێبەندان, ڕۆژنامەی "وال استریت ژورنال" ڕاپۆرتێکی لەزاری بەرپرسانی ئەمریکایی بڵاو و کردەوەو ڕایگەیاند کە هێزی تایبەتی فەرانسە, لەم دواییانەدا کەشتیەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی ڕژیمی ئێران, بریتی لە ۳هەزار چەک, نیو ملیۆن فیشەک و ۲۰ موشەکی دژە تانک, کە لەڕێگەی دەریاوە بۆ حوسییەکان دەنێردرا، گرتووە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: لە ۲ مانگی ڕابردوو, ۴ باری قاچاغی چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەو بۆ حوسییەکان گیراوە
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
بهشی : سکرتێری گشتی رۆژ: 2023-03-30

ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29
بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29

