
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە 12ی ڕەشەممە 1401 هەتاوی 36 کەس لە پێوەندی لە گەڵ قاچاخی کەرەسەی هۆشبەر بۆ ئێران و دەستبەسەرداگرتنی 114 کیلۆ کەرەسەو ماددەی هۆشبەر و 3هەزار حەبی" ئێکستازی ومێتادۆن" لە لایەن پۆلیسی دژە ماددە و کەرەسە هۆشبەرەکانی کۆماری ئازەربایجان گیراون.
هەروەها، ئەو کەسانە ئەندامی گرووپێکی "تاوانبارو ڕێکخراو" بوون کە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەریان پێ بووە.ئەو کەسانە بە ناوەکانی، پەنهان، بابا، پەیمان، ئاراز لە ئێرانەوە بۆ ئازەربایجان پەیامیان دەنارد و ڵە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕێکلامکرن بۆ بە کارهێنانی کەرەسە هۆشبەرەکان، لاوانیان هان دەدا بۆ بە کارهێنانی مەوادە هۆشبەرکان.
شایەنی باسە، دواوبەدای هێرشی چەکداری بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران و گیاندانی بەرپرسی بەشی ئەمنی ئەو باڵوێزخانەیە و برینداربوونی دوو کارمەندی دیکەی باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئازەربایجان باڵوێزخانەی خۆی لە تاران داخست و دیپلۆماتکارەکانی لە تاران گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەیان.
هاوکات، ئازەربایجان هێرشی ڕۆژی هەینی بۆ سەر باڵوێزخانەکەی لە تاران بە تێرۆریستی ناو برد و ڕژیمی ئاخۆندی لە پاراستنی ئاسایشی کارمەندانی باڵوێزخانە بە بەرپرسیار زانی.
ڕێکهوت: 2023-02-02 17:50:13بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: گیرانی 36 ئەندام و بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
بهشی : سکرتێری گشتی رۆژ: 2023-03-30

ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29
بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29

