
بنیامین نتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵدەری سی ئێن ئێن، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکان بخاتەڕوو
ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕێوشوێنی لە دژی هەڕەشەکانی ئێران گرتووەتەبەر.
ناوبراو بە پێداگری لەسەر ئەوەی ڕژیمی ئێران لە هەوڵی دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمیە، واژۆکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژیمی ئێرانی بە بێ ئاکام ناوهێنا.
نتانیاهو لە دوای سەردانەکەی ئانتۆنی بڵینکێن وەزیری دەرەوەی ئامریکا بۆ ئیسرائیل ،لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن ووتی: ڕژیمێکی سەرەرۆ کە بەنیازە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێ، واژۆکردنی 100 ڕێککەوتن لەگەڵیدا هیچ ئاکامێکی نابێت.
هەروەها ناوبراو بەرەورووبوونەوە لەگەڵ رژیمی ئاخوندی ئێران بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی بە چەکی ئەتۆمی بە چەندین جۆر ئابڵوقە ئابووریی ، (هەڕەشەیەکی سەربازی متمانەدار بۆ پاڵپشتی کردنێتی.)
سه ڕۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێداگری له سه ڕ ئەوە کرد کە حکوومه تی ئەم ووڵاته ڕێوشوێنی دژی به ڕهه مهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ له لایەن ڕژیمی ئێران گرتۆته بەر.
هاوکات یۆئاو گالانت، وەزیری دیفاعی ئیسرائیل لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێی دیفاع ڕایگەیاند: سیستمی دیفاعی ئیسرائیل بەرەنگاری هەڕەشەکان لە دوور و نزیک بۆتەوە ،کە گرینگترینیان هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێرانە.
ئیسرائیل ڕژیمی ئاخوندی بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەوروپاش ناوبرد.لە چەند هەفتەی ڕابردودا، بەرپرسانی حکومەتی ئیسرائیل چەندین جار ڕایانگەیاندوە،ڕژیمی ئێران چیتر هەڕەشە نییە بۆ سەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بۆتە هەڕەشە بۆ سەر ئوروپا و هەموو جیهان و خوازیاری هەنگاوی جددیتر لە دژی ڕژیمی ئێران لە لایەن ئوروپاوە بوو.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: ئیسرائیل دژی پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتوو وێرانکەر لە لایەن ڕژیمی ئێران هەنگاو دەنێت
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
بهشی : سکرتێری گشتی رۆژ: 2023-03-30

ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29
بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-29

