له‌سه‌رهێل 146
هه‌ینی 11 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەرلەمانی ئورووپای هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئێرانی مەحکوم کرد

پەرلەمانی ئەورووپا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بڕیارنامەیەکدا پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێرانی مەحکووم کرد و هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان, کە بوەتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی هەزاران کچی قوتابی ئەو وڵاتە ، بە "هەوڵێکی دڕندانە بۆ ڕێگریکردن لە ڕۆیشتنیان بۆ خوێندنگاکان و بێدەنگکردنی ژنان و کچان ناو برد. لەم بەیاننامەی پەرلەمانی ئەوروپا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ۱۴۰۱ لە ماڵپەڕی ئەم دامەزراوە ئەوروپایە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا، "داوا لە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران دەکەن کە پێش به هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی لەو وڵاتەدا بگرن و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە خوێندن بۆ کچان بکەن و هەر یاسایەک کە جیاکاری لە دژی کچان و ژنان بکات هەڵیبوەشێننەوە.هەروەها پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە کۆمیسیۆنی سەربەخۆی نێودەوڵەتیی دۆزینەوەی ڕاستییەکان کە لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا پێکهێنرا، پێبەند بکات بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ سەبارەت بەو هێرشە بایولوژیکیانەی کە کراوەته سەر کچە خوێندکارەکان.

ڕێکه‌وت: 2023-03-17 07:13:42
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پەرلەمانی ئورووپای هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئێرانی مەحکوم کرد