
هاوکات لەگەڵ داخستنی بەشێک لە شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێی، دەیان سینف و چێشتخانە لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەوانە یەزد، کەرەج، ئەهواز، نەیشابوور و هەمەدان، بە هۆی ڕەچاونەکردنی ڕەمەزان و ڕیسا زۆریەکانی حکومەت داخران و بەوتەی دادستانی ئەهواز، چەند هاووڵاتییەک لەو پێوەندییەدا گیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی "ئار ئێف ئای" سادق جەعفەری چەگینی، داواکاری گشتی و ئینقلابی ناوەندی خوزستان، دوو چێشتخانەی بەناوبانگی ئەهواز کە لە مانگی ڕەمەزاندا پ به ێبەند نهبوون بە ڕێسا یاساییە زۆرەملێیەکان، داخستوه،
ئەم هەواڵدەرییە بەبێ ئاماژەدان بە ناوی ئەو دوو چێشتخانە بەناوبانگە، هەواڵی لە زیادبوونی سەرپەرشتیکردنی سەندیکاکان لە ڕۆژانی داهاتووی دا و ڕاگەیاند: ئەو بەڕێوەبەرانەی کە ئەو یاسا زۆرەملێی یانە لە بواری چاودێریکردنی گشتی و ڕۆشنبیری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان و ڕێکخستنی بازاڕدا جێبەجێ ناکەن، سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.
داواکاری گشتی و ئینقلابی ناوەندی خوزستان، بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی چاودێری لە بازاڕ و فەرمانگەکان لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵی ڕابردوو تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان، وتی: لەو چاودێریانەدا شاهیدی گرتنی بەشێک لە فەرمانبەران بووین کە ئەو یاسایانەیان ڕەچاو نەکردوەو بە ناوبردنی ئەو کەسانە بە کەسانی یاسا شکێن وتی سزای دەستبەسەردا گرتنی ئوتومبیل و داخستنی شوێنەکانیان بەسەریاندا سەپێندراوە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: دەیان سهندیکا و چێشتخانە لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە هۆی پێبەندنەبوون بە ڕێسا زۆریەکانی مانگی ڕەمەزان داخران

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
