
خەباتمێدیا: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە خەباتی ژنان لە ئێران و ئەفغانستان "بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر لە وڵاتەکەیان"، ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەیهەوێت لەڕێگەی دیپلۆماسی و پێبەند بوون بە بنەماکانی دیموکراسی درێژە بە پشتیوانیکردن لەو ژنانە بدات و زۆرترین ههوڵ دهدهن بۆ نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی لە سەرانسەری جیهان.
بلینکن ڕۆژی سێشەممە ٨ی خاکەلێوە لە کۆنفرانسی "پێگەی ژنان لە دیموکراسیدا" کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە ڕێکخرابوو، وتی: واشنتۆن هاوکاری ئهو ژنانه دهکات که خهبات دهکهن بۆ مافی یهکسانی و ڕزگارکردنی ئافرهتان له ژێردهستی له سهراسهری جیهاندا.
ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە "پێگەی ژنان ڕەنگدانەوەی پێگەی دیموکراسییە" لە وڵاتێکدا، پێداگری لەوە کردەوە کە "حکومەتە سەرکوتکەرەکان یاسای ئامانجدار دەردەکەن بۆ سەپاندن و سنووردارکردن، بەسەر ئازادییە سەرەتاییەکانی ژنان، لەوانەش مافی ئازادی قسەکردن و مافی ئەنجامدانی کۆبوونەوە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: بلینکن پێداگری لە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ژنانی ئێران و ئەفغانستان کردەوە

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
