له‌سه‌رهێل 92
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
درێژەی داخستنی شوێنە فەرهەنگی و سەندیکاکان بە بیانووی حیجابی ڕۆرەملێی

خەباتمێدیا: لە درێژەی فشارەکانی حکوومەتی ئاخوندی لە ئێران، بە بیانووی جێبەجێکردنی "حیجابی زۆرەملێی"، بە فەرمانی دادستانی گشتی و ئینقلابی پارێزگای مازەندەران، بە بیانووی سەمای ژنانێک و هه‌روه‌ها به‌بیانووی پێشێلکردنی یاسا زۆره‌ملێکانی نیزام لەسەر حیجابی زۆری، چەند شوێنێکی بەناوبانگی گەشتیاری لە شاری ئامۆلیان داخست.
پڕۆسەی داخستنی شوێنە گشتییەکان دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم دواییە کە بە ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی ناسراوە و لە هەمان کاتدا لەگەڵ مانگی ڕەمەزان لە ئێران، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، موجتەبا عەبدوڵڵاهی، پارێزگاری ئەلبۆرز، ئەمڕۆ چوارشەممە ۹ی خاکەلێوە، لە کۆبوونەوەی "ناوەندی کۆمەڵایەتی" ئەم پارێزگایە ڕایگەیاند، " ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی ئەو کەسانەی رێساکانی زۆری حیجاب بەڕێوەنابەن ده‌که‌ن و ناهێڵن سه‌ردانی ناوەندەکانی گەشتیاری بۆ به‌سه‌ربردنی کات بکه‌ن.

ڕێکه‌وت: 2023-03-29 18:12:20
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: درێژەی داخستنی شوێنە فەرهەنگی و سەندیکاکان بە بیانووی حیجابی ڕۆرەملێی