
خەباتمێدیا: یوسف نوری، وەزیری پەروەردەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ڕژیم, سەبارەت بە دەرمانخوارکردنی زنجیرەیی خوێندکاران لە قوتابخانەکانی به ئاسایی وهرگرت و ڕایگهیان که ئهو ڕوداوانه به ئهنقهست گهوره کراونهتهوه و بە شێوەیەکی خراپ خراوەتەڕوو.
نوری لە درێژەی قسەکانیدا گرنگی دەرمانخوارکردنی زنجیرەیی کەمکردەوە و وتی "دژمن بووە هۆی ئەوەی دایک و باوکی منداڵان زۆر نیگەران بن، بەڵام ئەوەندە ڕووداوێکی گرینگ نەبوو کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە بۆ ماوەیەکی زۆر قوتابخانەکان دابخرێن.
نوری پێشتر ڕایگەیاندبوو، هۆکاری زۆربەی ژەهراویبوونەکان دەنگۆیەک بووە کە خەڵک و خوێندکارانی ترساندووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دامودەزگاکانی ڕژیمی ئاخوندی تا ئێستا هۆکاری دەرمانخوارکردنی قوتابیان لە قوتابخانەکانی کچان لە سەرانسەری وڵات کە لە سەرەتای مانگی سەرماوەز ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و تا کۆتایی مانگی ڕەشەمە بەردەوام بووە ڕوون نهکردۆتهوه و ئهم ڕووداوانهی بۆ دهست تێوهردانی دهرهکی گهڕاندۆتهوه و تاکو ئێستا هیچ بەرپرسایەتیەکیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
بهشی ( ههواڵی ئێران )
ناونیشای وتار: وەزیری پەروەردەی ڕژیم دەرمانخوارکردنی خوێندکارانی بە زیادەڕەوی ناوبرد

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
