له‌سه‌رهێل 90
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری

خەباتمێدیا: سێرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی خاکەلێوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە مۆسکۆ لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ، خوازیاری دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام بوو.
لاڤرۆڤ لەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا باسی لەوە کرد کە جیهان چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەمریکایە بۆ سەر ئەرکەکانی لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ڕوسیە ڕایگەیاند، هاوکاریی سەربازی یەکێکە لەو بابەتانەی کە لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ دا لە ئارادایە، بەڵام ئەم هاوکارییە دژی هیچ لایەنێکی سێهەم نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەرەتای هاتنی بۆ مسکۆ ڕایگەیاند کە ڕوسیە "ڕۆڵێکی کاریگەر"ی بینیوە لە کاتی دانوستانەکان بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام. شایانی باسە ڕژیمی ئاخوندی ئێران زۆربەی پێوەرەکانی مانەوەی لە بەرجامی پێشێل کردوەو چەندین جار وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ڕێکه‌وتنی بەرجام ڕاگیراوە.

ڕێکه‌وت: 2023-03-29 18:14:37
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ڕووسیە و ئێران لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی بەرجام هاوڕا بوونی خۆیان دەربری