له‌سه‌رهێل 96
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە

لە ڕێکەوتی 10/1/1367 بەرامبەر بە 1988
10ی خاكەلێوە ڕۆژی لە داردرانی قازی محەممەدی نەمر، ڕۆژی گەرم داهاتنی دڵی شۆڕشگێڕانە !
ساڵڕۆژی لە شەهیدكرانی پێشەوای گەلی كورد قازی محمدی نەمر لە تێكڕای كوردستانی پانی و بەریندا ڕۆژی پەژارەو و ڕۆژی پرسە و تازیە باریە. یادی ئەو ڕۆژە بیرەوەری ڕۆژی خەیانەتی بێگانانە.
بیرەوەری ڕۆژێکە كە بێگانەكانەكان بە كورد، گەلی كورد بە ئاووری بێگانەوە دەنێن.
10 ی خاكەلێوە ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی گەلی كورد دا كە دەرسی عیبرەتە و دەست سوتانە كە بەڵێنی دەسەڵاتدارانی جیهان بە ڕوی خۆشی ئەوانەی كە سەودا بە چارەنوسی گەلان دەكەن، باوەرنەكەین.
گەلی كوردی خاك دابەش كراوی چارەنوس بڕاوی جەنگ، سوتاو و نیشتیمان وێران، كە چەندین چەرخە لە دەست بێگانەی چاوچنۆك و بێ‌ بەزەیی ڕەنج دەبا. هەموو دەمێك لە بیری ڕزگاری و لە هەوڵی ئازادی دا بووە و لە هەموو هەل و دەرفەتێك دا ڕاپەریوە و موبارەزەی كردوە بۆ ڕزگاری لە دەست داگیركەرانی چاو چنۆك. گەورەترین دەرفەتی بریتی بووە لە ڕۆژانی شڵەژاوی جیهانی بەتایەبەت لە ڕۆژهەلاتی ناوراست.
لە ماوەی جەنگەكانی جیهانی یەكەم و دووهەم و جەنگ و شڵەژاویەكانی ڕۆژهەلاتی ناوڕاست لە نێوان داگیركەران دا، گەلی كورد توانیویەتی پەلە قاژەیەك بكاو ڕاپەرێ‌ و ئاوری شۆڕش بكاتەوە و لە ڕۆڵە گیان بازەكانی كوردستان هێزی خەباتگێڕ پێكەوە نێوو ئەركی موبارەزە بخاتە رێ‌ . لە دوای دابەش كرانی یەكەم و دوهەمی كوردستان، گەلی كورد زۆر ڕاپەرینی بووە و زۆرجار ئاڵای شۆڕشی ڕزگاری خوازانەی هەڵ كردووە گیانی بەخت كردووە و زەربەتی گورچوبڕی لە دژمنی داگیركەر داوە، بەڵام دژمنانی گەلی كورد بە هەموو توانایەنەوە چ لە باری سیاسی و چ لە باری نیزامی چ لە باری ئیقتسادیەوە بەبەرەكانی ڕاپەڕین و موبارەزە ڕەواكەیان كردوە و بەهۆی دەسەڵاتی سیاسی و نیزامی ئیقتسادی كە هەیان بووە، دەسەڵاتدارە گەورەكانیان كردووە بە هاودەستی خۆیان لەو شتەداو ڕێكخراوە نەتەوەییەكانیش، كە لە ژێر دەستی دەسەڵات دارە گەورەكان دان بۆ قرو قەپ یان كردووە لە ڕاست ئەو هەموو ستەمەی كە لە گەلی كورد كراوە. لە ناوەراستەكانی جەنگی دووهەمی جیهانی دا هێزەكانی یەك گرتوو دژ بە ئەڵمانی نازی هاتنە ئێرانەوە و ڕەزا شای ملهوری خوێن مژیان بەبێ‌ هێزی و داگیركراوی بە جێ‌ هێشت و حەمە ڕەزا وەك كەندولەی بێ‌ گیان لەسەر تەختی شایەتی داندرا. گەلی كورد لە كوردستانی ئێران دا بەدەرفەتی باشی زانی بۆ پێك هێنانی ڕێكخراوێكی میللی كە جەماوەری كوردی تێ‌ ئالێ‌ و خەباتی ڕزگاری خوازانە دەست پێ‌ بكا، هات كۆمەڵە ژی كافی لە 25 خەرمانانی 1321دا پێك هێنا، كۆمەلەی ژێ كافێك كە ڕزگاری گەلی كورد ئامانجی بوو. كۆمەلانی كوردەواری لە هەموو چین و توێژێك تێی ئالان و ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو ڕێكخراوە گەشەی دەكرد و دڵی جەماوەری كوردستانی دەگەشاندەوە. ئەو بیرو باوەڕە كە پڕ بەدڵی خەڵك بوو، ئەو ئامانجە پیرۆز كە داخوازی جەماوەر بوو،جێی هیومێد بوو كە زۆربەی خەڵكی كوردستانی لە دەوری ئاڵاو ڕاپەرینی گەلی كوردی كوردستانی بیكەن‌ بە ڕاپەرینێكی تێكڕایی و ئارەزووی لە مێژینە بێتە دی و كوردستانی كوێستان، چارەنوسی بكەوێتەوە دەست خۆی و ببێ‌ بە پشتیوان و پایەكانی بۆ موبارەزە و خەباتی بەشەكانی تری كوردستان. بەڵام بە داخەوە دەسەڵاتدارە گەورەكان كە كاریان دەست تێوەردان لە كاروباری وەڵاتانی دواكەوتوو گەلانی ژێردەستە، لە گەلی كورد نەگەڕان دەمیان لە كاروباری هێنا پێش و دەستیان لە كاری موبارەزە لە كوردستان و ئازەربایجان هەڵسوو. یەكێتی شوڕەوی ئازەربایجان و كوردستانی بە شێوەی كۆمارە خودموختارێكی یەكێتی خودموختارەكانی شورەوی نواند، نەك لە بەر دڵسۆزی بۆ گەلی كورد بەڵكو لە بۆ سەركەوتنی سیاسەتی خۆی و بەو هیوایە كە ئێران دابەش دەكرێ‌ لە ناو دەوڵەتە یەك گرتوەكانی جەنگی دووهەمی جیهانی دا. ئەمریكا و ئینگلیس و شوڕەوی یش هەوڵی بوو بەشی خۆی دیاری كاو ڕەگی تێدا داكوتێ‌ و كە هەرنەبێ‌ بەبێ‌ بەرتێل و بێ‌ وەرگرتنی ئیمتیاز بەجێ‌ی ناهێلێ‌.
كۆماری خودمختاری مەهاباد بە ڕابەرایەتی پێشەوا و ڕۆڵەی بلیمەتی كورد قازی محمد لە دووی ڕێبەندانی 1324 دا دامەزراند لەسەر بیروباوەڕی بە دیاری هاتوو لەلایەن یەكێتی ی شوڕەوی یەوە و سەر بێ‌ كار هێشتنەوەی كۆماری خودمختار و دوای كۆبوونەوەی قەوام السلتەنە سەرۆك وەزیری ئەو كاتی ئێران لەگەڵ كاربەدەستانی شورەوی و بەلێنی نەوتی شیمال بە یەكێتی سۆڤیەت . پاشان كوردستان و كۆماری خودمختار كەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی هێزە سەركوت گەرەكانی شای نوێنەری ئینگلیس و ئەمریكاو كۆماری كوردستان لە 16 دیسمبێری 1946 ڕێكەوتی 25 سەرماوەرزی 1325 دا لە ناوبرا.شای ڕەگەز پەرستی داگیركەر جوێ‌ لە داخی خۆی داخی دوو دەوڵەتی ئیستیعمار گەری ئەمریكا و ئینگلیس بە كۆماری خودمختاری كوردستان كە شوڕەوی دژی ئەمپریالیستی دای ڕشتبوو ڕشت.
دەبێ‌ ئەوەش لە بیر نەكەین كە قازی محمد
پێشەوا، ئەو دڵسۆزی و یەكێتیەی كە جەماوەری كوردستان لە ڕاست كۆمەلەی ژێ‌ كافی خۆیان بویان دەی دی كە لە ڕاست ڕێكخراوەكەی دیكە نەیان دەنواند، هەرچەند كە پر بە دڵ كۆماری خودمختاریان خۆش دەویست كە ناوی كۆماری كوردی بوو، بەڵام لە نێوەكەیوو لە ئامانجی پاشە ڕۆژەكەی سڵیان دەكرد، بە كورتی بڵەین بێگانە و دەسەڵاتدارەكانی دەرەوە گێرەكەیان لە گەلی كورد شێواند و لێ‌ نەگەڕان گەلی كورد بۆ خۆی كارەكەی خۆی بكا و ئەگەر ئەوانیش ڕاست دەكەن دڵسۆزی گەلانی ژێر دەست و ماف خوراوون بێ‌ داسەپاندنی باوەڕو رێبازی خۆیان یارمەتی گەلی كوردیان وەك گەلێكی لێ‌ قەوماوی چارە ڕەشی بێ‌ دەرەتان بدایە. خۆ عەمریان درێژ بێ‌ لە خۆشی بەلێنی نەوتی شیمال، هەر دەڕۆشتن و دەیان گوت گەزی چی و جاوی چی ڕۆیشتن و ڕیسەكەیان لە گەلی كورد كردەوە خوری. گەلی كوردیان بە گورگان خوارد داو لە بری بەرەوپێش چوون دەریایێك ناهومێدی و بێزاریان لە دڵی جەماوەری كورد دا دروست كرد.
بەجێ‌ هێشتنی قازی محمدی نەمر كە نەی دەویست گەلە دڵ شكستەكەی لەو تەنگانەدا بەجێ‌ بهێلێ‌ ئامادە بوو لە بەردەستی دژمنی قین لە دڵ دا بمێنێتەوە و نەچێتە ژێر باڵی دۆستانی كاتی و ڕوفەقای نێوە ڕێ‌. ئامادە بوو ملی خۆی بە پەتی سێ‌ دارەكات و بە گەلی كورد ڕاگەێنێ‌ كە ئازادی و سەربەخۆی لە موبارەزەدا،ڕزگاریی لێ‌ پەیدا دەبێ‌، دەستی بێگانە هەر بۆمار پێ‌ گرتن دەبێ‌.
قازی محمد بە جێ‌ نەهێشتنی كوردستان و خۆ لە دار دان ڕای گەیاند كە بۆ گەلی كورد چ گورگ چ سوار،و گەیاندی كە ئاش بەتاڵ كاری فریشتە باڵ سورەكان بووە، من ڕازی بەو ئاش بەتاڵە نەبووم و ئەوا خۆم دەكەم بە فیدای گەلی هەناسە سارد و ناهومێد و سەر لێشێواو كە بە دروشمی میوانانی نەدیوو و نەناسی فریودەران و لە تەنگانەدا بە جێیان نەهێشتن. قازی محمدی نەمری و هەڤاڵانی ماوەیەك لە زیندانی ڕژێمی شای پەهلەوی دا مانەوە بێ‌ ئەوە پەشیمانی لە خەبات ڕوو لە دڵیان كاو لە دروشمی خەباتگێڕانە لادەن لە بەرامبەر كاربەدەستانی ڕژێمی سەركوتگەر دا وێستان، تالە بەرەبەیانی 10ی خاكەلێوەی 1324 واتە چل و یەك ساڵ لەمەو بەر خۆی و دوو هەڤاڵی، سەدری قازی و حەمە حسێن خانی ئامۆزای لە چوارچرای مەهاباد بە هۆی خۆڕاگری و ئەستۆی كەچ نەكردن، بەداری شەرەف و كەرامەت دا كران.
سازمانی خەبات جارێکی دیکە سەرەخۆشی ئەو ڕوداوە دڵتەزێنە بە گەلی كورد لە كوردستانی پان و بەرین دەلێ‌ و داوا لە گەلی كورد دەكا كە پشت بە یەكێتی ناوخۆ و هێزی جەماوەری ببەستن و ئەو ڕوداوە و ڕوداوانی تری بە ڕوداوی بە پەرۆشی سەردەست دانێن و بزانن بەڵێنی دەسەڵات دارانی دەرەوە بە یەكێتی و بە هێزی تێ‌ گەیشتنی خۆمان وەڕاست دەگەرێ‌. بەربەرەكانێی دژمنانی داگیركەر كاتێك بە ئاكام دەگا كە نەهێلن ببین بە المصالحە و كاڵای بازاڕی سەوداگەرانی سیاسەت.
هەزار سلاو لە گیانی پێشەوا قازی محمد و هەڤاڵانی درود بۆ شەهیدانی كوردستان.

ڕێکه‌وت: 2023-03-29 19:47:11
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پەیامی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بەبۆنەی ۱۰ی خاکەلێوە