نوێترین ههواڵهکان
پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
ڕێکهوت: 2023-03-30 07:04:16
بهشی ( سکرتێری گشتی )

لە ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی دا داوا لە جەماوەری كوردستان دەكەم سەردانی مەزاری شەهیدانی شۆرشی مافخوازی بە تایبەت شةهيدانى شۆرشی ژینا و خانەوادەكانیان بكەن
هاونیشتمانیانی تێكۆشەر!
كەس و كاری شەهیدانی ڕێگە ئازادیی!
پێشەكی لە یادی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی درود دەنێرم بۆ رۆحی پاكیان.
لە ساڵرۆژی ئیعدام و شەهید كرانی قازی محەممەد و یارانیدا كە لە لایەن ڕژیمی دیكتاتۆری حەمەڕەزا شا،لە 10ی خاكەلێوەی ساڵی 1326 كۆچی خۆری لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد ڕویدا،دەبێ ئەو ڕاستیە تاڵە بخەمە بەرچاو كە بە داخەوە بە هۆی ناكۆكی و دوبەرەكی و دابەش بوونی هێزو توانا نەتەوەییەكان،بە هۆی دەستێوەردانی دژمنانی ئازادی و بە تایبەت دەستێوەردانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و پاشماوەكانی دەسەڵاتی فاشیستی حكومەتی شاهەنشایی، جوڵانەوەی مافخوازانە خەڵكی كوردستان بە تایبەت و جوڵانەوەی سەرانسەریی لە ئێران،كێشەو پەرتەوازەیی تێی كەوتوە. لە كاتێكدا كە دەبوو بە باشی ویستی جەماور بۆ یەكێتی و تەبایی بە هێند وەرگێرێ و ئەو كۆدەنگیەی لە ناو جەماوەری كوردستان، بە تایبەت لە دوای شۆڕشی ژیناو شۆڕشی ژن,ژیان،ئازادی هاتە ئاراوە،دەبوو باڵ بە سەر بیرو كاركردی لایەنەكانی نێو جوڵانەوەی مافخوازانەی كوردستان دا بكێشێ.
بێگومان جەماوەری خۆڕاگری كوردستان و تێكڕای خەڵكی ئێران ڕێگە نادەن بەریی ڕەنجیان و خۆێنی ڕژاوی شەهید پێشەوا قازی محەممەد و شەهیدانی ڕێگە ئازادی و دیموكڕاسی بە سات و سەوداو مەعامەلەی سیاسی بە فیڕۆ بچێ. رێگە نادەن خەباتی ئازادیخوازی لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و پاشماوەكانی ڕژیمی شاهەنشایی بە لاڕێدا ببرێ. جەماوەری ئێران و كوردستان بەردەوام دەبن لە شۆڕشی نا بۆ دەسەلاتی ئاخوندی دیكتاتۆرو دەسەڵاتی شاهەنشایی فاشیست و دروشمی (نە شاه و نە رهبر) تا گەیشتن بە دەسەڵاتی دیموكڕاتیك لە ئێران و گەیشتنی گەلی كورد بە مافەكانی دووپات دەكەنەوە.
شەهید كرانی قازی محەممەدو هەواڵانی لە دوای خەیانەتی حكومەتی حەمەڕەزا شاو بەكرێگیراوانی لە كوردستان و پشت كردنی ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرە لە بەڵێنیەكانی بە قازی محەممەد،دەرخەری دژمنایەتی دەسەڵاتی شاه بەرانبەر گەلی كوردو هەروەها دەرخەری ئەو ڕاستەیەشە كە نابێ باوەڕ بە دژمنانی گەلی كوردو ڕژیمە جینایەتكارەكان بكرێ.
دڵنیام بە بوونی جەماوەری خۆڕاگرو نەبەزی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی قارەمان،جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵكی كوردستان و گەلانی ئێران بە سەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندەكان لە ئێراندا سەردەكەوێ و لە ئاكامدا،حكومەتی دیموكڕاتیك و پاڕلمانی لە ئێراندا دادەمەزرێ و نەتەوەی كوردو تێكڕای گەلانی ئێران بە مافەكانیان دەگەن.
سڵاو بۆ ڕۆحی شەهید پێشەوا قازی محەممەد و هەواڵانی، حەمە حوسەین خانی سەیفی قازی و ئەبوڵقاسم سەدری قازی.
سلاو درود بۆ ڕۆحی شەهیدانی شۆرشی ژینا
بابەشێخ حوسەینی
٩ی خاكەلێوەی ١٤٠٢ی كۆچی خۆری
بهشی ( سکرتێری گشتی )
خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی
ناونیشای وتار: پەیامی بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕیێیانی

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
بهشی : ههواڵی ئێران
رۆژ: 2023-06-01
