
فەخرەدین مورادی
خراپتر بوونی دۆخی ژیان و زیادبوونی هه‌ژاری و گرانی و داڕمانی ئابووری ووڵات، له‌سایه‌یی سیاسه‌تی چه‌وت و به‌هه‌ده‌ردان و به‌تاڵانبردنی سامان و سه‌روه‌تی گه‌لی ئێران له لایه‌ن ئاخونده‌کانه‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک داناوه و خه‌ڵکی ئێران که‌وتونه‌ته قه‌یرانێکی قوڵی ئابووریه‌وه. هه‌ڵاوسان و داڕمانی ئابووری و هه‌ژارکرد‌نی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان، ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره و ته‌نانه‌ت ڕژیمیش بۆخۆی ناتوانێ ئه‌و ڕاستیه بشارێته‌وه.له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی كاری ئێران لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، تەنیا لەماوەی یەك ساڵدا، واته له‌نێوان ١٤٠٠ بۆ ١٤٠١ی هه‌تاوی ژمارەی ھەژارەكانی ئەو وڵاتە دوو ھێندە زیادیكردووە و زیاتر له یەك لەسەر سێی دانیشتووانی ئێران كەوتوونەتە ژێر ھێڵی ھەژاریه‌وه.
کاتێک که خەڵکی ئێران کە لەژێر چەوسانه‌وه و باری نالەباری ژیانی بن دەسەتی سیستەمی پاشایەتی پەهلەوی ڕزگاریان بوو، ئاواتیان به ژیانێکی خۆش و پڕ له ئارامی ده‌خواست، خومه‌ینی جه‌لاد ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه و به قسه‌و وەعدە پووچەڵەکانی به‌ڵێنی به خه‌ڵکی ئێران دا که گاز‌و به‌رقی به‌خۆڕایی بۆ خه‌ڵک دابین ده‌کا و چه‌ندین به‌ڵێن و چه‌واشه‌کاری دیکه‌ی به‌گوێی خه‌ڵکی ئێران دادا، که هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت خومه‌ینی ته‌نها بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دا‌و دوای ده‌سه‌ڵاتیش ئاسه‌واری ڕۆژ به‌ڕۆژی خراپی ئابووری و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک له‌ئێران ده‌رکه‌وتن و هێڵی هەژاری و هەڵاوسان بەهۆی پەیڕەو کردنی سیاسەتە ئاژاوەگێڕانەکانی دەسەڵات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر بوو. ئه‌مه له کاتێک دایه که ووڵاتی ئێران لە باری سه‌روەت و سامانەوه زۆر دەوڵەمەندە و ژێرخانێکی زۆری ئابووری هه‌یه و خاوه‌ن نه‌وته و به‌یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌مه‌نترین ووڵاتانی جیهان ده‌ناسرێ.
حکومەتی ئاخوندی هەر لە دەستپێکی بەدەسەڵات گەیشتنی خۆی, ڕەوتێکی دیاریکراوی پەیڕەو کرد و سەرکوت و سڕینەوەی جیابیرەکانی کردە بەردی بناغەی جینایەتەکانی و بۆ مانەوەی خۆی و پەرەپێیدان بە بیرۆکە کۆن و دواکەوتووە مەزهەبیەکانی خۆی ده‌ستی له هیچ کارەساتێک بۆ سەر نەتەوەکانی کوردستان و ئێران نەبوارد و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌پێی سیا‌سه‌تێکی بۆداڕێژراو ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامان و ژێرخانی ئێران دا گرت و ئابووری ووڵاتی کرده قوربانی به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی خۆی و له‌و پیناوه‌ش دا چه‌ندین سوپا‌و ده‌زگایی تیرۆرست و جینایه‌تکاری له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا دامه‌زراند و سه‌روه‌ت و سامانی وولاتی بۆ هه‌ڵڕشتن. ڕژیم ئەوەی داهات لە وڵات بێت, خەرجی تاقمەو میلیشیا ترۆریستەکانی دەکات و وای کردووە کە هیوای خاوەن ماڵ و ژیانێکی ئاسایی بوون بۆ لاوانی وڵات وەک خەونێک بێت کە دەست پێگەیشتنی مەحال بێت.
هەڵاواردن لە دەسەڵات وای کردووە کە لایەنگەرانی ڕژیم سەرەڕای دەیان جۆر گەندەڵی و ڕانت و دزی, خۆیان و خانەوادەیان ژیانێکی سەرشۆڕانەی بەناو خۆشیان بێت و خەریکی بەفیڕۆ دانی پارەی نیشتمان لە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکایی بن.
پاش چەندین ساڵ دەسەڵاتداری ئەو حکومەته نەک هیچ دەسکەوتێکی نەبووه, بەڵکوو هەڵاوسان گەیشتۆتە لووتکەی خۆی و بەردەوام لە خراپتر بووندایە. هەروەها تەنیا ڕێکار و چارەسەر کردنی ڕووخاندنیە. رووخاندنی دەسەڵاتێک کە تەنانەت ئێستا وەعدەی پپولیستی نادات و سەری بەرز دەگرێت و دەڵێت شانازی دەکات هاووڵاتیەکانی بۆ ئاسایشی وڵاتانێک کە حکومەت تێدا دەستێوەردان دەکات لە فشاردا بن. فشارێک کە بەرپرسانی حکومەت لە باری داراییەو هیچ هەستی پێی ناکەن.
به‌شی ( سیاسی )
ناونیشای وتار: هەڵاوسانی ئابووری و خراپتربوونی دۆخی ژیان لە ئێران‌دا

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01
