له‌سه‌رهێل 101
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان

بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە كوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان پێشكەش دەكەم.
داوا لە جەماوەری خۆراگری كوردستان دەكەم لە ڕۆژانی جێژندا سەردانی مەزاری شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و خانەوادەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا بكەن و بە سەردان بۆ سەر مەزاری شەهیدان و دیداری خانەوادەی شەهیدان ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەییان بە جێ‌ بگەێنن و جارێكی دیكە بە دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆری ئاخوندی بسەلمێننەوە كە گەلی كورد یەك دەنگ و یەك هەڵوێستە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانی و هاوبەش و هاوهەڵۆێستە لە گەڵ گەلانی ئێران بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی.
هەر بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان، پیرۆزبایی له‌ مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە دەكەم كە لە پێناو مافەكانی گەلی كوردو خەباتی ئازادیخوازی گەلی كورد و شۆرشی ڕەوا دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی تێدەكۆشن. داواكارم لە ووتارو ڕێنوێنیەكانیان بۆ هاونیشتمانیانی موسڵمان لە كوردستان پەیامی یەكگرتوویی و هاوكاری بۆ هاونیشتمانیان بدەن و بە دەرخستنی سیاسەتە چەوت و زیانبارەكانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئەركی ئایینی و نیشتمانیان بە جێ‌ بگەێنن.
لە خوای گەورە داواكارم ڕۆژو تاعەتی موسڵمانان لە كوردستان و ئێران و جیهان قەبوڵ بكاو گەلی كوردو گەلانی ئێران بە ئازادیی و ئاشتی شاد بكا.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
31 ی خاكەلیوەی 1402 كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2023-04-21 06:44:56
به‌شی ( سکرتێری گشتی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان