له‌سه‌رهێل 68
هه‌ینی 12 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ١٢هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات

دوانزەهەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێكخراوی لاوانی خەبات پیرۆز بێ‌
بەڕێزان دەستەی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی لاوان!
لاوانی تێكۆشەری ڕیزەكانی سازمانی خەبات!
لاوانی تێكۆشەرو خۆڕاگر لە كوردستان و ئێران!
بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی ڕیكخراوی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش دەكەم.
هومێدوارم ڕێكخراوی لاوانی خەبات لە ئەركە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی و هەروەها لە تێكۆشانیان بۆ گەیشتنی لاوانی كوردستان بە مافەكانیان سەركەوتوبێ‌.
ئاشكرایە لاوانی تێكۆشەرو شۆڕشگێر، پێشڕەوی خەباتی ئازادیخوازی و مافخوازی لە ئێران و كوردستانن و لە هەموو سەردەمێكدا دەوری بەرچاویان هەبووە لە ئەركە نیشتمانی و نەتەوەیییەكان و هەروەها لە مەیدانی زانست و ووشیاری و ڕۆشنبیری كۆمەڵگەدا ئەركی گەورەیان لە ئەستۆ گرتوەو.كارو چالاكیەكانیان بە ڕادەیەك بەرچاو بووە كە دوژمنانی ترساندوەو تاساندوەو جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە ستەمی، شادو هومێدوار كردوە.هەر وەك لە شۆڕشی چەندین مانگی ڕابردوو لە ئێران و كوردستان لاوانی نەبەز، پێشرەو فیداكار بوون و دەیان لاوی ئازا لە مەیدانی بەرەبەرەكانی لە بەرانبەر هێزە سەركوتگەرەكانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید كران.
بێگومان لاوانی شۆڕشگێر لە ڕیزەكانی سازمانی خەبات هەر لە ڕۆژانی بەرێ‌ ڕا تا ئەمڕۆ،دەوری بەرچاویان لە دامەزراندن،پارێزگاری و بەردەوامی سازمانی خەبات دا بینیوەو بەرپرس و ڕێنیشاندەر و تێكۆشەری ماندوویی نەناس بوون.
دڵنیام لاوانی نەبەزو تێكۆشەری ڕیزەكانی سازمانی خەبات و دەستەی بەڕیوەبەریی رێكخراوی لاوان لە ئەركەكانیان لە پێناو بەرەو پێش بردنی خەباتی مافخوازانەو دیموكراسیخوازی و مافە ڕەواكانی لاوانی كورد سەركەوتودەبن.
لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەم
بابەشێخ حوسەینی
11 ی بانەمەڕی 1402 كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2023-05-01 10:22:06
به‌شی ( سکرتێری گشتی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پەیامی بەڕێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ١٢هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوانی خەبات